ئەردۆغان: باج لهسهر سەر کتیب و گۆڤار و رۆژنامە ههڵدهگیرێت
ئەردۆغان
وێستگه نیوز ـ
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا رایگەیاند، ناوەندی کولتووری ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ کە بناغەکەی دادەنێین لە پێنج بلۆکی جیاجیا پێکدێت و خاوەن رووبەرێکی داخراوی 95 ھەزار و 600 مەتریی دەبێت، بهم پڕۆژهیهش ئیدی باج ناچێتە سەر کتێب و گۆڤار و رۆژنامە.
ئەردۆغان وتیشی: " کردنەوەی ناوەندی کولتووری ئەورووپا، ئەمڕۆ ھەموومان پێکەوە ھەنگاوێک دەنێین کە بەم ھەنگاوە وڵاتەکەمان لە ژیانی ھونەر و کولتووردا، وەرچەرخان بەخۆیەوە دەبینێت".
سەرۆك کۆماری تورکیا، وتیشی: "لە میانی کەمتر لە دوو ساڵدا، ناوەندی کولتووری ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ تەواو دەکەین و دەیخەینە خزمەت ھونەرمەندان و ھونەردۆستانمان".
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژە بەویشی کرد: "پڕۆژەی ناوەندی کولتووری ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ کە بڕی 860 ملیۆن لیرەی تێدەچێت، ھیوادارم خێرداربێت بۆ ئیستانبوڵەکەمان و ھەموو تورکیا".
ھەورەھا سەرۆك کۆماری تورکیا دەڵێت: "ئێمە لە شوێنی ناوەندی کولتووری ئەتاتورک-دا ناوەندی بازاڕکردن و مزگەوتمان دروست نەکرد و ناویمان نەگۆڕی، ئەوان درۆیان کرد".
سەرۆرك کۆماری تورکیا، ئاشکرایشی کرد ناوەندی کولتووری ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ، دەبێتە مۆنۆمێنتێکی سەرکەوتن کە دژبە عەقڵیەتی جاکۆبی بە بیروباوەڕ و مێژوو و کولتوورمان چەقێندراوە.
ئەردۆغان وتی: "ئەوانەی گوایە ھەستیارن بەرامبەر ناوەندی کولتووری ئەتاتورک لە رووداوەکانی گەزی-دا ناوەندی کولتووری ئەتاتورک-یان کردە ئامرازێک بۆ ھیرشکردنە سەر دیموکراسیمان، تاڵانکردنی ماڵ و موڵکی گەل و تێکدان و شێواندنی کۆڵانەکانمان".
وتیشی: "ئیدی باج ناچێتە سەر کتێب و گۆڤار و رۆژنامە".
PM:02:58:10/02/2019
ئهم بابهته 1248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت