ئه‌مڕۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت
دابەشکردنی مووچە بەردەوامە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11ی ساڵی رابردوو و ئه‌مڕۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پاره‌ی پێویست دابین كراوه.
هاوكات حه‌سه‌ن ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی یه‌ك له سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ی شوباتی 2019، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و رۆژی دووشه‌ممه 11ی شوبات مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دابه‌ش ده‌كرێت".
هاوكات سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی روونیكرده‌وه: "رۆژی سێشه‌ممه 12ی شوبات مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون و كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیه سیاسییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "رۆژی چوارشه‌ممه 13ی مانگ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژنه‌وه‌ی زانستی مووچه وه‌رده‌گرن".
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه "رۆژی پێنجشه‌ممه 14ی شوبات مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت".
AM:10:38:10/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 12688
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت