ئه‌و شوێنه‌ی كه تا نه‌بیت به 100 ساڵ نا‌توانیت جگه‌ره‌ی تێدا بكڕیت
وێستگه نیوزـ
یاسادانه‌رێكی ئه‌مریكایی پڕۆژه‌یه‌كی پێشنیازكردوه و تیایدا ده‌یه‌وێت ته‌مه‌نی یاسایی بۆ كڕینی جگه‌ره لە هاوای بۆ 100 ساڵ به‌رز بكرێته‌وه.
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكرده‌وه كه یاسادانه‌ره‌كه سه‌ربه دیموكراته‌كانی ئه‌مریكایه و ده‌یه‌وێت له ناوچه‌ی هاوای وڵاته‌كه‌ی مۆڵه‌تی پێدان بۆ كڕینی جگه‌ره بۆ ته‌مه‌نی 100 ساڵی به‌رزبكاته‌وه.
حاڵی حازر له هاوای هه‌ر كه‌سێك كه بیه‌وێت جگه‌ره بكڕێت، پێویسته ته‌مه‌نی 21 ساڵ بێت، یاسادانه‌ره‌كه به‌ناوی ریچارد كریگن، پێشتر پزیشك بووه و ساڵی 2014 بوه‌ته كۆنگرێسمان، پێشنیازیشی كردوه قۆناغ به قۆناغ و هه‌ر جاره‌ی 10 ساڵ بخرێته سه‌ر ئه‌و ته‌مه‌نه یاساییه تا له ساڵی 2024 بگاته ته‌مه‌نی 100 ساڵی بۆ كڕینی جگه‌ره.
یاسادانه‌ره‌كه له پڕۆژه‌كه‌یدا جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی و هه‌ندێك جۆری توتنی لێ ده‌ركردوه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هاوای یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنی جگه‌له‌ر له جیهاندا، ده‌شڵێت كارگه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك جگه‌ره به‌رهه‌م ده‌هێنن كه مرۆڤ توشی ئالوده‌بوون ده‌كات.
PM:11:36:08/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت