لەگەڵ وەزیری شەهیدان باسی چی‌یان کرد؟
نێرگز قادر و مەحمود حاجی ساڵح
وێستگه نیوز ـ
خانمه پێشكه‌شكار نێرگز قادر، رایگه‌یاند، له دانیشتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه كه ئه‌وانه‌ی زه‌ویان وه‌رنه‌گرتووه زه‌ویان پێده‌درێت و مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالیش ده‌چێته سه‌ر به‌غدا.
نێرگز قادر، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له دانیشتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ مه‌حمود حاجی ساڵح، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، باسی چه‌ند پرسێكی تایبه‌تیان به كه‌سوكاری شه‌هیدانی هه‌رێم و شاری كه‌ركوك كرد.
وتیشی: "وه‌زیر پێی وتووم ئه‌وانه‌ی تا ئێستا له وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمه‌ند نه‌بوون له سنووری چه‌مچه‌ماڵ زه‌ویان پێده‌درێت، هه‌روه‌ها مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان ده‌چێته سه‌ر به‌غداو مووچه‌یان له سه‌رو ملیۆنێك دیناره‌وه ده‌بێت".
له باره‌ی كه‌ركوكیشه‌وه نێگز وتی: "وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێی راگه‌یاندووم كه گرنگی تایبه‌ت به كه‌ركوك ده‌ده‌ن و وه‌ك به‌شێكی گرنگ له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ته‌ماشا ده‌كه‌ن، چونكه تاكه وه‌زاره‌تیشه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ماوه له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه".
هــ. ر
PM:04:17:08/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 16632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت