نازناوه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت
كازم ساهیر
وێستگه نیوزـ
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دزه‌پێكراو بڵاوبوه‌وه كه تیایدا كازم ساهیر، گۆرانبێژی به‌ناوبانگی عیراق و عه‌ره‌ب داوای گۆڕینی نازناوهنكهی ده‌كات، دواتر وەزارەتی ناوخۆی عیراق داواکارییەکی ساهیر-ی بۆ گۆڕینی نازناوەکەی پشتڕاستکردەوە.
له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا كه پارێزه‌ره‌كه‌ی كراوه به بریكار له‌بری كازم ساهیر، ئه‌و گۆرانبێژه داوایكردوه نازناوه‌كه‌ی له "سامه‌رائی" بۆ "ساهیر" بگۆڕدرێت، هۆكارهشهش ئه‌وه‌یه تا به‌ڵگه‌نامه‌كانی له‌گه‌ڵ كه‌سی دیكه‌دا تێكه‌ڵ نه‌بێت و له‌مه‌ودوا كازم به "ساهیر" بناسرێته‌وه كه بوه‌ته نازناوی له‌سه‌ر ئاستی عیراق و وڵاتانی عه‌ره‌بدا.
له سه‌ره‌تادا داواكارییه‌كه‌ی كازم له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوببوه‌وه و هێشتا به فه‌رمی پشتڕاست نه‌كرابووه‌وه كه ئه‌و گۆرانیبێژه داوای گۆڕینی نازناوه‌كه‌ی كردوه، چونكه لیوا هه‌یسه‌م غه‌رباوی، به‌ڕێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی له وه‌زاره‌تی ناخۆی عیراق راگه‌یاندبوو كه هێشتا داواكارییه‌كه‌یان پێ نه‌گه‌یشتووه.
دواتر غه‌رباوی بۆ سایتی سۆمه‌رییه نیوز ئه‌وه‌ی پشتڕاستكرده‌وه كه داواكارییه‌كه‌ی ساهیر فه‌رمییه و رایگه‌یاند كه داواكارییه‌كه گه‌یشتوه‌ته وه‌زاره‌ته‌كه‌یان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر گۆڕینی نازناوی كازم له "سامه‌رائی" بۆ "ساهیر" ده‌ربڕیووه.
لیوا هه‌یسه‌م غه‌رباوی رایگیه‌اند كه داواكارییه‌كه له‌لایه‌ن پارێزه‌ری كازم ساهیر بۆ وه‌زاره‌ت به‌رزكراوه‌ته‌وه فه‌رمانیش دراوه كه رێوشوێنه یاسایی و ئاساییه‌كان بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانی ئه‌و دواكارییه بگیرێته‌به‌ر.
كازم ساهیر، ناوی ته‌واوی كازم جه‌بار ئیبراهیم سامه‌رائی-یه و له 12ی كانونی یه‌كه‌می 1957 له شاری موسڵ له‌دایكبووه و خاوەنی هەردوو رەگەزنامەی کەنەدی و قەتەرییە.
كازم به‌وه ناسراوه كه خۆی ئاواز بۆ زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی داده‌نێت و له‌سه‌ر ئاستی عیراق و وڵاتانی عه‌ره‌ب چه‌ند نازناوێكی هه‌یه وه‌ك "باڵیۆزی گۆرانیی عیراقی" و "قه‌یسه‌ری گۆرانیی عه‌ره‌بی" كه ئه‌م نازناوه‌یان نزار قه‌بانی، شاعیری كۆچكردوی سوریا پێی به‌خشی.
AM:11:12:08/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 4920
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت