هێزه تایبه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی عیراق له كه‌ركوك ده‌ستبه‌كاربوو
کەرکوک لەدوای روداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 61ی تایبه‌ت له كه‌ركوك كه به‌مدواییه ره‌وانه‌ی شاره‌كه كرا، رایگه‌یاند: ئامانجی سه‌ره‌كییان سه‌پاندنی یاسا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیرییه بۆ شاره‌كه، بۆ ئه‌وه‌ش هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان پێكهاته جیاوازه‌كاندا ناكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ی شوباتی 2019، فه‌ریق روكن كه‌ریم ته‌میمی، فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 61ی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چه‌ند شوێنێكی شاری كه‌ركوك و له به‌رده‌م دیوانی پارێزگادا، ئامانج و ئه‌ركه‌كانی هێزه‌كه‌ی بۆ رۆژنامه‌نوسان رونكرده‌وه و وتی:"ئامانجی سه‌ره‌كی كاره‌كانمان سه‌پاندنی یاسایه له كه‌ركوك و خزمه‌تكردنی هه‌موو پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌یه به‌بێ جیاوازی".
رونیشیكرده‌وه: له كاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و هێزه گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئاسایشه بۆ كه‌ركوك و وتی: "واده‌كه‌ین هاوڵاتیان به ئازادی كاربكه‌ن و بگه‌ڕێن".
كه‌ریم ته‌میمی وتیشی: كاره‌كانمان له رۆژانی داهاتودا به‌رده‌وامی ده‌بێت، كارده‌كه‌ین بۆ پاڵشتی هێزه‌كانی ئه‌منیه‌كانی كه‌ركوك له پۆلیسی ناوخۆیی و هاتوچۆ، هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی هه‌یه نه‌مێنن و ئامانجی سه‌ره‌كییمان به‌دیهێنانی ئارامییه بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوك".
فیرقه‌ی 61ی تایبه‌ت، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له شوێنه دیاریكراوه‌كه‌ی خۆیان له كه‌ركوك جێگیربون و ئه‌مڕۆ به فه‌رمی ده‌ستبه‌كاربون، ئه‌وه‌ش دوای كشانه‌وه‌ی ته‌واوی دژه‌تیرۆری عیراق كه دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "سه‌پاندنی یاسا" له كه‌ركوك جێگیربون.
له23ی كانونی دووه‌می 2019، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، بڕیاریدا به پاشه‌كشێی هێزه‌كانی دژه تیرۆری عیراق له كه‌ركوك و جێگرتنه‌وه‌یان به‌هێزی تر، له‌وانه‌ش لیوای 61ی سه‌ربه فیرقه‌ی تایبه‌تی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران.
دۆسیه‌ی ئه‌منیی ناوشاری كه‌ركوك، بۆ زیاتر له ساڵێك له‌ژێر فه‌رمانده‌یی راسته‌وخۆی دژه‌تیرۆری عیراقدا بوو به هاوكاری پۆلیس، له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگاكه‌ش پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شدی شه‌عبی هه‌ن.
PM:08:50:05/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت