بۆچی ئافره‌تان له پیاوان تەمەندرێژترن؟
وێستگه نیوز –
به‌گوێره‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ناوه‌ندی چاوه‌ڕوانكراوی ته‌مه‌نی دانیشتوانی جیهان له 2016دا، 72 ساڵ بووه و كاتێك ئه‌و ناوه‌نده به‌سه‌ر ره‌گه‌زه‌كاندا دابه‌شكرا، ئافره‌تان 74 ساڵ و دوو مانگیان به‌ركه‌وت و پیاوانیش 69 ساڵ و هه‌شت مانگ.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی ساڵی 2010ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، 53 هه‌زار و 364 كه‌س ته‌مه‌نیان 100 ساڵی تێپه‌ڕاندووه كه 9 هه‌زار و 162 یان پیاوبوون، له به‌رامبه‌ردا 44 هه‌زار و 202یان ئافره‌ت بوون، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه ناوه‌ندی ته‌مه‌نی ئافره‌تان له پیاوان زیاتره، ئایا هۆكاره‌كانی چین؟
1-جینات
داتاكانی مردن له ئێستادا زانیاری 40 ده‌وڵه‌تی تێدایه له‌نێویاندا وڵاتانی سوید و فه‌ڕه‌نسا له ساڵی 1751 و 1816، به‌ڵام تا ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌م هیچ زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی وڵاتانی وه‌ك ژاپۆن و روسیا به‌رده‌ست نه‌بووه.
زانیارییه‌كانی هه‌ر ساڵێك له هه‌موو وڵاتانی جیهان ده‌ریده‌خات كه ناوه‌ندی ته‌مه‌نی چاوه‌ڕوانكراوی ئافره‌تان له پیاوان زیاتره، پێده‌چێت پیاوان به‌هۆی پێكهاته‌ی جیناتیانه‌وه كه‌متر بژین.
پرۆفیسۆر ده‌یڤید جیمز له زانكۆی رۆیاڵ كۆلیج له له‌نده‌ن ده‌ڵێت: "كۆرپه نێره‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له كۆرپه مێیه‌كان ده‌مرن".
یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان ره‌نگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ رۆڵی ئه‌و كرۆمۆسۆمانه‌ی ره‌گه‌ز دیاری ده‌كه‌ن، له ئافره‌تاندا كرۆمۆسۆمه‌كانی XX هه‌ن، به‌ڵام له پیاواندا كرۆمۆسۆمه‌كانی XY هه‌ن و ئه‌م كرۆمۆسۆمانه جیناتیان تێدایه.
كرۆمۆسۆمه‌كانی جۆری X ژماره‌یه‌كی زیاتر ئه‌و جیناته‌یان تێدایه كه هاوكاره بۆ مانه‌وه له ژیاندا.
پرۆفیسۆر ده‌یڤید جیمز بۆ bbc ده‌ڵێت: "گه‌ر كێشه‌یه‌كی جینیت له كرۆمۆسۆمی X هه‌بێت تۆ ئافره‌تیت، به‌پێچه‌وانه‌ی پیاوانه‌وه كه نییانه".
لۆرنا هاریس مامۆستای زانكۆی ئیكسیتر ده‌ڵێت: "له كۆتاییه‌كانی ماوه‌ی دووگیانی‌دا كۆرپه‌له نێره‌كان به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 20 بۆ 30 زیاتر رووبه‌ڕووی مردن ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ك به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 14 ئه‌گه‌ری زووتر له‌دایكبوونیان هه‌یه و زۆرجار له رووی قه‌باره‌وه گه‌وره‌ترن، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری بریندار بوونیان له كاتی له‌دایكبووندا زیاتر ده‌كات".
له جیهانی باڵه‌نده‌كاندا نێره‌كان دوو كرۆمۆسۆمی X یان هه‌یه و ماوه‌یه‌كی زیاتر له باڵنده مێیه‌كان ده‌ژین.
2- هۆرمۆنه‌كان
له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا كچان و كوڕان به‌هۆی گۆڕانكاری هۆرمۆنه‌كانیان ده‌گه‌نه قۆناغی باڵغبوون.
هۆرمۆنی ئه‌لتستوستیرۆن كه جه‌سته گه‌وره‌تر و به‌هێزتر ده‌كات به‌رپرسه له زۆربه‌ی سیفاته نێرینه‌كان وه‌ك گڕبوونی ده‌نگ و موو ده‌رهاتن له سنگ.
رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی نێره‌كان له كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هۆرمۆنی ئه‌لتستوستیرۆن كه له دواقۆناغی هه‌رزه‌كاریدا رووده‌دات، به‌رزده‌بێته‌وه.
شاره‌زایان ده‌ڵێن ره‌نگه ئه‌وه هۆكاربێت بۆ گیانله‌ده‌ستدانی پیاوان له‌و چالاكییانه‌ی مه‌ترسی زۆریان هه‌یه وه‌ك شه‌ڕكردن و لێخوڕینی ماتۆڕسكیل و ئۆتۆمبێل به خێراییه‌كی زۆر سه‌ره‌ڕای په‌نابردنه به‌ر خۆكوشتن.
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر لێكۆڵه‌ری كۆری هان –نام بارك تۆماری ئمیپراتۆری خێزانی چوسونی شاهانه‌ی له كۆریا له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا شیكرده‌وه و و پشكنینی بۆ ورده‌كاری تۆماری 81 "خه‌سێنراو" ئه‌وانه‌ی به‌ر له باڵقبوون خه‌سێنرابوون، كرد و گه‌شته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌و كه‌سانه نزیكه‌ی 70 ساڵ ژیاون به‌رامبه‌ر به پیاوانی تری كۆشك كه ناوه‌ندی ژیانیان 50 ساڵ بووه، ته‌نانه سێ له‌و خه‌سێنراوانه ئاهه‌نگی 100 ساڵه‌ی له‌دایكبوونیان كردووه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده لێكۆڵینه‌وه‌كانی تر له‌و بواره‌دا ئه‌و جیاوازییه‌ی به ئاشكرا ده‌رنه‌خستووه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وادیاره مرۆڤه‌كان و ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی خه‌سێنراون ته‌مه‌نێكی زیاتر ده‌ژین.
هاوكات وه‌ك دژه ئۆكسید له هۆرمۆنی ئه‌سترۆجینی به‌رپرسیار له ئاره‌زووی سێكسی لای ئافره‌تان ده‌ڕوانرێت، به‌و مانایه‌ی رووبه‌ڕووی ماده كیمیاوییه ژه‌هراوییه‌كان ده‌بێته‌وه كه هۆكاری له‌ناوبردنی خانه‌كانن.
لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كان ده‌ریانخست به‌پێچه‌وانه‌ی حاڵه‌تی نێره‌كانه‌وه، ئه‌و مێیانه‌ی هۆرمۆنی ئه‌سترۆجینیان كه‌مه به‌راورد به‌و مێیانه‌ی كه ئه‌و كێشه‌یه‌یان نییه، ته‌مه‌نێكی كه‌متر ده‌ژین.
له 2005دا ژماره‌یه‌ك توێژه‌ر له ئیسپانیا توێژینه‌وه‌یه‌كیان پێشكه‌ش كرد كه تایبه‌ت بوو به په‌یوه‌ندی هۆرمۆنی ئه‌سترۆجین به جیناتی په‌یوه‌ندیدار به درێژی ته‌مه‌ن به‌و جیناتانه‌شی په‌یوه‌ستن به ئه‌نزیمه‌كانی دژه ئۆكسید.
هه‌روه‌ك ئه‌سترۆجین پرۆسه‌ی له‌ناوبردنی كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش ئاسانده‌كات و جۆرێك له پارێزگاری له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ فه‌راهه‌م ده‌كات.
3- داگیركاری و ره‌فتار
له‌و شوێنانه‌ی ململانێ و شه‌ڕیان تێدایه ناوه‌ندی ته‌مه‌نی نێره‌كان كه‌مده‌بێته‌وه، به‌ڵام له‌و ناوچانه‌ی چاودێری ته‌ندروستی تیایاندا كه‌مه، هه‌ندێك له ئافره‌ته‌كان له‌كاتی له‌دایكبوونی منداڵه‌كانیاندا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
هه‌ندێك هۆكاری تر وه‌ك جگه‌ره‌كێشان و مه‌ی خواردنه‌وه و زیاده‌خۆری وه‌ك هۆكارێكی لاوه‌كی بۆ گیانله‌ده‌ستدانی نێره‌كان داده‌نرێت، بۆ نموونه پیاوانی روسی نزیكه‌ی 13 ساڵ كه‌متر ده‌ژین و هۆكاره لاوه‌كییه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیادخواردنه‌وه‌ی ماده كهولییه‌كان.
تەمەندرێژترن بەڵام تەندروستتر نین
هه‌رچه‌نده ئافره‌تان زیاتر له پیاوان ده‌ژین، به‌ڵام زیاتر له پیاوان تووشی نه‌خۆشی ده‌بن به‌تایبه‌تی له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیاندا.
ئافره‌تان له ته‌مه‌نی 16 بۆ 60 ساڵی خوازیاری ئه‌وه‌ن زیاتر سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن، به‌راورد به پیاوان له‌و ته‌مه‌نه‌دا له وڵاته جیاوازه‌كاندا.
ستیڤن ئین ئوستاد و كاسلین ئێی فیشه‌ر له زانكۆی ئالاباما له راپۆرتێكدا ده‌ڵێن: "له كۆمه‌ڵگه خۆرئاواییه‌كاندا ئافره‌تان زیاتر سه‌ردانی پزیشك ده‌كان و ده‌رمانی زیاتر ده‌خۆن و كه‌متر داده‌بڕێن له كاره‌كانیان و رۆژانێكی زیاتر له نه‌خۆشخانه‌كان به‌راورد به پیاوان به‌سه‌رده‌به‌ن".
ئه‌و دوو توێژه‌ره بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه له وڵاتانی "به‌نگلادیش، چین، میسر، گواتیمالا، هند، ئینده‌نوسیا، جامایكا، مالیزیا، مه‌كسیم، فلیپین، تایله‌ند و تونس" ئافره‌تان له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیاندا زیاتر رووبه‌ڕووی ئه‌ركه قورسه جه‌سته‌ییه‌كان ده‌بنه‌وه به‌راورد به پیاوان.
ئه‌و بۆشاییه نامێنێت
لێكۆڵینه‌وه نوێكان ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و بۆشاییه‌ی ناوه‌ندی ته‌مه‌ن له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زدا نامێنێت.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی ئیمپریال كۆلیج له له‌نده‌ن ده‌ڵێت: "تا ساڵی 2030 له به‌ریتانیا ئه‌و جیاوازییه‌ی ته‌مه‌ن له‌نێوان نێر و مێدا ده‌بێته ساڵێك و نۆ مانگ".
به‌گوێره‌ی نووسینگه‌ی ئاماری نیشتمانی، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م كاته‌دا پیاوان له به‌ریتانیا 79 ساڵ و دوو مانگ بژین له‌به‌رامبه‌ردا ئافره‌تان 82 ساڵ و نۆ مانگ بژین.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تر كه پرۆفیسۆر لیز مایهۆ مامۆستای كۆلیژی كاس بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كار سه‌رپه‌رشتی ده‌كات گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 2032دا ته‌مه‌نی نێر و مێ له‌یه‌ك نزیكده‌بنه‌وه.
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی له زاری مایهۆ بڵاویكرده‌وه كه "كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌كارهێنانی تووتن و كهول سوودێكی زۆری به پیاوان گه‌یاندووه، چونكه زیاتر له ئافره‌تان ئاره‌زووی جگه‌ره‌كێشان و مه‌یخواردنه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك رێوشوێنی به‌رفراوانمان گرتووه‌ته‌به‌ر له‌سه‌ر ئاستی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه زیاتر له ئافره‌تان، له‌ناو پیاواندا به‌ربڵاوه".
ئه‌و وڵاتانه‌شی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆوه تیایاندا كه‌مده‌كات، هاوكار ده‌بێت له ته‌مه‌ندرێژی پیاوان.
سه‌رچاوه: BBC
PM:12:08:05/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 3456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت