به‌وێنه..دۆزینه‌وه‌یه‌كی نوێی مۆمیا فیرعه‌ونییەکان
یەکێک لە مۆمیا دۆزراوەکان
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی شوێنه‌واری میسر ئاشكرایكرد كه چه‌ند مۆمیایه‌كی سەردەمی فیرعه‌ونه‌كانیان دۆزیوه‌ته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاخی رۆمانی و به‌لته‌می و بیزه‌نتی، مۆمیاكانیش تایبه‌ت به جه‌سته‌ی به‌رپرسه خانه‌دانه‌كانی چینی ناوه‌ند.
تۆڕی هه‌واڵی بیبی سی له‌زاری خالد عه‌نانی، وه‌زیری شوێنه‌واری میسر بڵاویكرده‌وه كه مۆمیاكان له سێ بیری ناوچه‌ی تونا جه‌به‌ل له پارێزگای مینا له باكوری میسر دۆزراونه‌ته‌وه و گۆڕه‌كان له‌ناو به‌رده‌ڵاندا بووه و پێكهاتووه له چه‌ند ژورێكی به‌خاكسپاردن كه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سی تێدا مۆمیاكراوه.
ئاشكراشیكردوه ته‌مه‌نی جیاواز له‌نێوان كه‌سه‌كاندا هه‌بووه و مۆمیاكانیش له دۆخێكی باشدان و له‌لایه‌ن تمێكی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی شوێنه‌وار و ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی شوێنه‌واری پارێزگای مینا دۆزراونه‌ته‌وه.
عه‌نانی راشیگه‌یاندوه كه ئه‌مه سێیه‌م ساڵی له‌سه‌ر یه‌كه شوێنه‌واری نوێ له پارێزگای مینا ده‌دۆزرێته‌وه و ئاشكرایكردوه كه له‌نێو مۆمیاكاندا منداڵ و ژن و پیاویش ش هه‌ن، چه‌ند مۆمیایه‌كی دیكه‌ش به نوسینی هیرۆگڵۆفی له‌سه‌ریان نوسراوه و هه‌ندێكیش دیكه‌ش نوسینی دیمۆتیقی له‌ژێر قاچان هه‌یه.
وه‌زیری شوێنه‌واری میسر رونیكردوه‌ته‌وه كه شێوازی به‌خاكسپاردنی ئه‌و كه‌سانه له یه‌كێكه‌وه بۆ ئه‌وی دیكه جیاوازه، هه‌ندێكیان له‌ناو تابوتی به‌ردین و ته‌خته و هه‌ندێكی دیكه‌ش راسته‌وخۆ له‌سه‌ر زه‌ویی گۆڕستانه‌كه دانراون.
له چاخه‌كانی پێشووی میسردا ناوچه‌ی تونا جه‌به‌ل، وه‌ك گۆڕستان به‌كارهاتوه و به‌وه ناسراوه كه چه‌ندین مه‌زارگه‌ی گرنگ و دێرینی له‌خۆ گرتووه، له‌وانه مه‌زاری بیتۆزیرس و مه‌زاری رۆمانی و مه‌زاری پیرۆز كه ئاژه‌ڵ و باڵنده تایبه‌ته‌كانی به‌هێمای خواوه‌نده‌كان لێ به‌خاك سپێردراوه، هه‌روه‌ها ناوچه‌كه دوو تابلۆ له تابلۆكانی ئه‌خناتۆنی تێدایه ئه‌وه‌ش ئاماژه به سنوری شاری ئه‌خت ئاتۆن-ی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌كات.
PM:08:04:03/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 4384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت