حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی دوای تێپه‌ڕبونی 100 رۆژ
عادل عەبدولمەهدی لەکاتی پێکهێنانی کابینەی شەشەمی حکومەت
وێستگه نیوزـ
كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی عیراق به سه‌رۆكایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی 100 رۆژی له‌دوای متمانه‌وه‌رگرتن تێپه‌ڕاند، ئه‌وه‌ش مشتومڕی له‌سه‌ر ئه‌وه دروستكردوه كه تائێستا ئه‌و حكومه‌ته چیی كردوه و تا چەند بەڵێنەکانی جێبەجێ کردووە.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی 24 ده‌وڵه‌ت له وڵاتانی عه‌ره‌ب و بیانی له‌نێوانیاندا ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و روسیا بانگهێشتنامه‌یان بۆ ناردووه، كه‌چی تائێستا عه‌بدولمه‌هدی سەردانی هیچ وڵاتێکی بە سیفەتی سەرۆک وەزیران نەکردووە و سەرقاڵێ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەتەکەیەتی.
سه‌رۆك وه‌زیران به‌رنامه‌یه‌كی 48 خاڵیی داڕشتووه و كه په‌رله‌مانیش په‌سه‌ندیكردوه، سه‌رۆك وه‌زیران وایداناوه له ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نیی دیاریكراودا به‌رنامه‌كه‌ی جێبه‌جێی بكات، ماوه‌كانیش له سێ مانگ پاشان شه‌ش مانگ تا 48 مانگ واته ماوه‌ی ته‌واوی حكومڕانی بۆ چوار ساڵ پێكهاتووه.
تائێستا كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی عیراق ته‌واو نه‌بووه و سیان له وه‌زاره‌ته سیادییه‌كان به‌هۆی ناكۆكیی نێوان كوتله سیاسییه‌كان هێشتا به‌تاڵن، ئه‌وانیش وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ و داد-ن و هه‌رسێكیان به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و كه‌موكورتییانه، حكومه‌تی عیراق یه‌كه‌م به‌ڵێنی جێبه‌جێكرد، ئه‌ویش كردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌قامانه‌ی به‌غدای پایته‌خته كه له‌ساڵی 2003ه‌وه داخراون، له‌وانه ناوچه‌ی سه‌وز، به‌ڵێنێكی دیكه‌ش پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی باڵای گه‌ندڵییه، ئه‌مه‌ش ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئه‌و پێكهاته و ده‌سته و لیژنانه پێشوو كه بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی پێكهاتوون وه‌ك ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و دیوانی چاودێریی دارایی و لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و نوسینگه‌ی پشكنه‌ری گشتی له وه‌زاره‌ته‌كان كه تائێستا ژماره‌یان گه‌یشتوه‌ته 41 پشكنه‌ر و ده‌سه‌ڵاتی فراوانیان پێدراوه.
له ماوه‌ی 100 رۆژی پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌یدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ركه‌وتوو بووه له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و گه‌یشته به رێككه‌وتنێكی تایبه‌ت به نه‌وت كه رێگه ده‌دات به‌وه‌ی عیراق له بۆرییه‌كانی هه‌رێمه‌وه بۆ به‌نده‌ری جیهانی توركیا، هه‌روه‌ها پشتبه‌ستن به په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌كی زیاده له ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوان عیراق و دراوسێكانیدا كه ئه‌وه یه‌كێك بوو له هۆكاره‌كانی گه‌نده‌ڵی و هۆكاری راسته‌وخۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌له هاورده‌كان له‌سه‌ر حسابی هاوڵاتیان.
هه‌ر له‌ماوه‌ی 100 رۆژی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی، هێشتا نیشانده‌ره‌كانی هه‌ژار و بێكاری هه‌ر به‌رزن، خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان له شاره رزگاركراوه‌كانی ده‌ستی داعش له باكور و خۆرئاوای عیراق هیچ پێشنه‌كه‌وتون، هێشتا ئه‌و شارانه پشت به كۆمه‌ك و ئه‌و هاوكارییانه ده‌به‌ستن كه رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه مرۆیی و عه‌ره‌بییه‌كان پێشكه‌شیان ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ش رێكخراوه مرۆییه‌كانی كوه‌یت و قه‌ته‌ر.
گه‌وره به‌رپرسێكی حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاندوه كه سه‌رۆك وه‌زیران ده‌یه‌وێت له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا كێشه‌ی ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت كۆتایی پێ بهێنێت، ئه‌وه‌ش به ده‌ستكردن به گه‌ڕێكی گفتوگۆی نوێ له‌گه‌ڵ كوتله سیاسییه‌كان.
به‌وته‌ی ئه‌و گه‌وره به‌رپرسه: هه‌نگاوی نوێی حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری، به‌گه‌ڕخستنی بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی كۆمه‌كبه‌خشانی كوه‌یته، ئه‌وه‌ش بۆ ده‌ستخستنی سه‌رمایه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره عیراقییه وێرانكراوه‌كان كه ژماره‌یان ده‌گاته 48 شار و قه‌زا و ناحیه له باكور و خۆرئاوای عیراق، ئه‌مه جگه‌له به‌خشینی ئه‌وله‌ویه‌ت به پارێزگای به‌سره و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌و شاره له مانگی هاویندا، به‌تایبه‌ت كێشه‌ی كاره‌با.
له 24 تشرینی یه‌كه‌می 2018 په‌رله‌مانی عیراق له دانیشتنی نۆیه‌می وه‌رزی یه‌كه‌می ساڵی یاسادانانی یه‌كه‌م له خولی چواره‌می په‌رله‌ماندا به ئاماده‌بونی 220 په‌رله‌مانتار متمانه‌ی به عادل عه‌بدولمه‌هدی، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عیراق و 14 وه‌زیری دیكه به‌خشی و ده‌نگیشی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بۆ چوار ساڵی داهاتووی كاركردنی دا.
PM:06:22:03/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت