ده‌ریاس و لاشه‌كان-ی به‌ختیار عه‌لی بڵاوده‌بێته‌وه
به‌ختیار عه‌لی، رۆماننووس و نووسه‌ری ناوداری كورد، له مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی نیلی زاكس بۆ ساڵی 2017،
وێستگه نیوز-
وابڕیاره ناوه‌ندی رۆشنبیری ڕه‌هه‌ند له‌چه‌ند رۆژی نزیكی داهاتوودا نوێترین ڕۆمانی به‌ختیار عه‌لی بڵاوبكاته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه به‌ختیار عه‌لی و هه‌وادارانی بڵاویانكردۆته‌وه. ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن نوسه‌ر خۆیه‌وه چاپكراوه‌و ناوه‌ندی رۆشنبیری ره‌هه‌ند كاری دابه‌شكردنی بۆ ده‌كات.
رۆمانه‌كه باس له‌چی ده‌كات؟
دەریاسی ستارە خان دوای چەندین ساڵ خوێندنی مێژوو لە خۆرئاوا دەگەڕێتەوە و دەیەوێت لەگەڵ ئەلیاسی برا و دایکیدا ژیانێکی نوێ دەست پێ بکاتەوە. دوای ماوەیەکی کورت لەگەڕانەوەی ئەو، شار دەکەوێتە دۆخێکی نائاساییەوە، بیرۆکەیەکی کاریگەر لە خەیاڵ و بیرکردنەوەی خەڵکیدا سەرهەڵدەدات، بیرۆکەیەک کە دەتوانێت هەموو شتێکی ژیانی مرۆڤەکان بگۆڕێت، بیرۆکەی شۆڕش. لەگەڵ هاتنی ئەم بیرۆکەیەدا پەیوەندی نێوان دوو براکە وەک هەموو شتەکانی ژیان، گۆڕانکاریی قووڵی بەسەردا دێت. دەریاس کە لە ئەوروپا دکتۆرای لەسەر مێژووی وەهم هێناوە، لە ناکاو ڕووبەڕووی زنجیرەیەک پرسیاری گرنگ و گەورە دەبێتەوە، کە ناچار دەبێت مامەڵەیان لەگەڵ بکات.
به‌ختیار عه‌لی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه "ڕۆمانی دەریاس و لاشەکان ئاوڕدانەوەیەکی ئەدەبییە لە ئێستای ژیانی سیاسی و لە ڕابوردووشمان. تێکستێکە خوێنەر دەخاتە بەردەم ئەو پرسیارە : ئایا تۆ وەک مرۆڤ دوای خواست و ویست و ئارەزووە ڕاستەقینەکانی خۆت کەوتوویت، یان تەنیا بەدوای تارماییەکدا دەڕۆیت؟. هەموو ئەمانە وەک کارەکانی پێشووی نوسەر، لە فەزایەکی پڕ ڕوداو و پڕ لە چاوەڕوانیدا ڕوودەدەن. دەریاس و لاشەکان کارێکە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە ئێستای ژیانمانەوە هەیە".
به‌ختیار عه‌لی، یه‌كێكه له نووسه‌ره پڕ خوێنه‌ره‌كانی كورد و خاوه‌نی ده‌یان رۆمان و نووسینی ره‌خنه‌ییه، هه‌روه‌ك چه‌ند پارچه قهسیدهیهكیشی هه‌یه.
له ناودارترین رۆمانه‌كانی به‌ختیار عه‌لی:
مەرگی تاقانەی دوووەم
ئێوارەی پەروانە
دواھەمین ھەناری دونیا
شاری مۆسیقارە سپییەکان
جەمشید خانی مامم کە ھەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد
غەزەلنووس و باغەکانی خەیاڵ
کۆشکی باڵندە غەمگینەکان
کەشتیی فریشتەکان - بەرگی یەکەم (بڵاوکراوەتەوە لە 10/5/2015)
کەشتیی فریشتەکان - بەرگی دووەم (بڵاوکراوەتەوە لە 7/7/2013)
کەشتیی فریشتەکان - بەرگی سێیەم ( بڵاوکراوەتەوە لە 6/9/2017)
هەورەکانی دانیال - 2015
PM:02:52:31/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت