فه‌یسبوك به‌نیازه ئینستا و واتس ئه‌پ و مێسنجه‌ر تێكه‌ڵ بكات
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسانی كۆمپانیای فه‌یسبوك ئاشكرایانكرد كه كۆمپانیاكه به‌نیازه هه‌رسێ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك مێسنجه‌ر و ئینستاگرام و واتس ئه‌پ تێكه‌ڵ بكات به‌جۆرێك كه له هه‌ر یه‌كه‌یانه‌وه ده‌توانرێت نامه بۆ ئه‌وی دیكه بنێردرێت.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له‌زاری به‌رپرسانی كۆمپانیای فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه كه ئه‌و تێكه‌ڵكردنه به‌منزیكانه نییه، به‌ڵكو پرۆسه‌كه درێژخایه‌نه و هێشتا بیرۆه‌كه له‌سه‌ره‌تادایه.
ئاشكراشیكردوه كه بیرۆكه‌ی تێكه‌ڵكردنی ئه‌و سێ تۆڕه، پڕۆژه‌یه‌كی شه‌خسیی مارك زوكه‌ربێرگ-ی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیاكه‌یه و له‌دوای ته‌واوبونیشی به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌كارهێنه‌رێك قسه بكات كه جگه‌له واتس ئه‌پ هیچ تۆڕێكیس دیكه‌ی نییه، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و كاره ئه‌سته‌مه.
نیویۆرك تایمز ئاشكراشیكردوه كه هه‌رله‌ئێستاوه ده‌ست به پڕۆژه‌كه كراوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌كۆتایی 2019 تێكه‌ڵكردنی فه‌یسبوك مێسنجه‌ر و واتس ئه‌پ و ئینستاگرام بگاته ئه‌نجام كه هه‌رسێكیان كۆمپانیای فه‌یسبوك خاوه‌ندارێتیی ده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانكارییه ماكینا كیلی كارمه‌ندی پێگه‌ی بۆ ته‌كنه‌لۆجیا رایگه‌یاندوه كه زوكه‌ربێرگ ده‌یه‌وێت به‌وكاره به‌كارهێنه‌ر سودی زیاتر ببینێت و كاتی زیاتر به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌سه‌ر به‌رێت، مه‌به‌ستێكی دیكه‌شی ئه‌وه‌یه كه ده‌یه‌وێت كێبڕكێی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی گوگڵ و ئه‌پڵ بكات.
PM:06:03:26/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت