ده‌ستبه‌سه‌ر نیو ته‌ن جگه‌ری قه‌ده‌غه‌كراودا گیرا
وێستگه نیوز –
له لایه‌ن ئاسایشی كه‌لاره‌وه به هاوبه‌شی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامی كه‌لار ده‌ستبه‌سه‌ر نیو ته‌ن جگه‌ری قه‌ده‌غه‌كراودا گیرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، قایمقامیه‌تی كه‌لار رایگه‌یاند كه "له لایه‌ن ئاسایشی كه‌لاره‌وه به هاوبه‌شی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامی كه‌لار له جاده‌ی پشتێنه‌ی شاره‌كه له ئۆتۆمبیلێكدا ده‌ست به‌سه‌ر نیو ته‌ن جگه‌ری به‌ستوو قه‌دغه‌كراودا گیرا كه به شێوه‌ی نایاسایی هێنرابووه سنووره‌كه‌وه".
قایمقامیه‌تی كه‌لار ده‌ڵێت: "دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و باره كه بریتی بوو له 750 پارچه جگه‌ری مریشك كه ده‌كاته نزیكه‌ی نیو ته‌ن، ئۆتۆمبیله‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له لایه‌ن قایمقامیشه‌وه خاوه‌نی باره‌كه به 200 هه‌زار دینار غه‌رامه كرا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "جگه‌ره‌كه‌ش له رێگه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كان و به‌شی ئاسایشی ئابووری له ناو ده‌برێت".
PM:02:05:22/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت