بۆ ماوه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی هه‌ندێك له شه‌قامه‌كانی سلێمانی ده‌گۆڕدرێت
وێستگه نیوز -
به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی خنكانی جوڵه‌ی ئۆتۆمبێل، قایمقامی سلێمانی پڕۆژه‌ی گۆڕانكاری له ئاڕاسته‌ی هاتووچۆی ناوشار راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ناوشار رایگه‌یاند كه "تا 1ی شوبات ده‌رفه‌ت ده‌درێت به هاوڵاتیان و شاره‌زایانی هاتوچۆ كه هه‌ر سه‌رنجێكیان هه‌بێت له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه پێشكه‌شی بكه‌ن".
ئاوات محه‌مه‌د وتی: "له 1ی مانگی داهاتووه‌وه بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ له هه‌ندێك له شه‌قامه‌كانی سه‌نته‌ری شاری سلێمانی پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئامانج له پڕۆژه‌كه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی ناو شاره".
لای خۆیه‌وه فه‌خره‌دین ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی وتی: "چه‌ند زۆنگێك له سه‌نته‌ری شار دروستده‌كه‌ین بۆ جوڵه‌ی ئۆتۆمبێل به به‌رده‌وامی بۆئه‌وه‌ی كه‌مترین یه‌كتربڕ هه‌بێت له شه‌قامه‌كانی سه‌نته‌ری شار".
ئاماژه‌شیان به‌وه‌كرد كه پڕۆژه‌كه ئه‌زموونییه و ماوه‌ی چوار رۆژ تاقی ده‌كرێته‌وه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوو به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ریش كه‌موكوڕی هه‌بوو گۆڕانكاری تێداده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێی بیرۆكه‌ی دیكه ده‌كه‌ن.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی هاوچۆ گۆڕانكاری ئاراسته‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
*له باخی گشتییه‌وه هه‌ردوو ئاڕاسته‌ی شه‌قامه‌كه ده‌بێت به یه‌ك ئاڕاسته به‌ره‌و فلكه‌ی یه‌كگرتن.
*شه‌قامی قه‌نات ده‌بێت به یه‌ك ئاراسته به‌ره و پاركی دایك.
*هاوكات شه‌قامی پیره‌مێرد ده‌بێت به یه‌ك ئاراسته بۆ به‌رده‌ركی سه‌را.
*شه‌قامی مه‌وله‌ویش پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه و له سه‌راوه ده‌چێت بۆ به‌رده‌م پاڵاس.
*شه‌قامی كاوه ده‌بێته یه‌ك ئاڕاسته تا فلكه‌ی خانه‌قا، به‌ڵام شه‌قامی ئۆرزدی وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه.
PM:12:24:22/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 3012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت