نه‌وته‌كه‌ی ئێران كڕیاری نییه
وێستگه نیوزـ
ئێران له بۆرسه‌ی وزه‌ی تاران یەک ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی به كه‌متر له 53 دۆلای‌ر بۆ هه‌ر به‌رمیلێك خسته روو، به‌ڵام كڕیاری نه‌بوو، ئەمەش سێیەم جارە کە ئێران ئەو ناوتە دەخاتەڕوو، بەڵام بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە کڕیاری نییە.
ئاژانسی SHANA ی ئێران كه تایبه‌ته به وزه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رۆژی دووشه‌ممه 21ی كانونی یه‌كه‌می 2019 كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی ئێران یەک ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی به 52 دۆلار و 42 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك له بۆرسه‌كه بۆ فرۆشتن خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌مه‌ش جاری سێیه‌مه كه نه‌وته‌كه له بۆرسه‌كه‌دا بۆ كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان ده‌خرێته‌ڕوو، به‌ڵام هیچ كڕیارێكی نه‌بوو.
له ئێران بازرگانی نه‌وت له‌ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تدایه، ده‌سه‌ڵاتدارانی تارانیش بۆ تێپه‌ڕاندنی سزاكانی ئه‌مریكا له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردووه‌وه نه‌وته‌كه‌ی له بۆرسه بۆ فرۆشتن ده‌خاته‌ڕوو.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران، بۆ یه‌كه‌مجار له 28ی تشرینی دووه‌می 2018 بڕی یەک ملیۆن بەرمیل نه‌وتی خاوی به 74 دۆلار و 85 سه‌نت فرۆشت و 11ی تشرینی دووه‌میش بڕی 700 هه‌زار به‌رمیلی به 64 دۆلار و 97 سه‌نت بۆ یەک به‌رمیل فرۆشت، نه‌وته‌كه رێژه‌ی 20%ی به تمه‌ن و رێژه‌ی 80%ی به دۆلار بوو.
تێكچونی باری ئابوریی ئێران له‌كاتێدایه كه له 5 تشرینی دووه‌می 2018ه‌وه سزاكانی ئه‌مریكا دژی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی ئێران بۆسه‌ر زیاتر له 700 بانك و كۆمپانیا و هاوڵاتیی ئه‌و وڵاته كه‌وتوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
AM:11:44:22/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت