بۆچی فیل تووشی شێرپه‌نجه نابێت؟
وێستگه نیوز –
به درێژایی چه‌ندین ساڵ زانایان سه‌رقاڵبوون به هه‌وڵدان بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری تووشنه‌بوونی هه‌ندێك ئاژه‌ڵ به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه وه‌ك فیل و نه‌هه‌نگه‌كان.
له‌گه‌ڵ زۆربوونی گریمانه‌كان كه پێیانوابوو قه‌باره‌ی جه‌سته‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵه زه‌به‌لاحانه له تووشبوون به‌شێرپه‌نجه ده‌یانپارێزێت، زانایه‌كی ئه‌مریكی گه‌یشته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه جینێكی "Gene" تایبه‌ت له فیله‌كاندا هه‌یه كه له‌و نه‌خۆشییه پیسه ده‌یانپارێزێت.
له ساڵی 2012دا زانایه‌ك به‌ناوی ڤینسنت لینش بڕیاری دا پشكنین بۆ جینه‌كانی فیلی ئه‌فریقی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت ئایا جینی زیاده‌یان هه‌یه دژی شێرپه‌نجه بێت.
خانه‌شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له كاتی روودانی زیاده‌ڕه‌وی له ترشه‌ڵۆكی ناوه‌كی جینێك رووده‌دات ئه‌مه‌ش رێگا به خانه‌كان ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی زیانبه‌خش و به‌بێ كۆنترۆڵ زیاد بكه‌ن.
زانایان له‌و باوه‌ڕه‌دابوون كه ئاژه‌ڵه قه‌باره گه‌وره‌كان له خانه‌ی زیاتر پێكهاتوون بۆیه خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان پێویستیان به كاتی زیاتره له ئاژه‌ڵه زه‌به‌لاحه‌كاندا تا بكوژ بن.
له‌و كاته‌وه زانایان ده‌یان گریمانه‌یان بۆ زانینی هۆكاری تووشنه‌بوونی فیله‌كان به شێرپه‌نجه خستووه‌ته‌ڕوو كه باوترینیان ئه‌وه‌بوو كه ئاژه‌ڵه زه‌به‌لاحه‌كان به‌رگری زیاتریان دژی شێرپه‌نجه هه‌یه تا له ماوه‌كانی دواییدا زانایان ئه‌و گرێكوێره‌یان كرده‌وه و ده‌ركه‌وت كه ئه‌و حاڵه‌ته هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به قه‌باره‌وه نییه.
فیله‌كان جینێكیان هه‌یه كه كار له‌سه‌ر زیندووكردنه‌وه‌ی جینه تێكشكاوه‌كان ده‌كات و ئه‌و خانانه له‌ناوده‌بات كه تووشی شێرپه‌نجه بوون، هه‌مان جینیش له ئاژه‌ڵه‌كانی تردا وه‌ك شه‌مشه‌مه‌كوێره هه‌یه.
ئه‌و جینه رزگاركه‌ره‌ی ژیان به ناوی " "LIF6ناسراوه و ئه‌و خانانه به ئامانج ده‌گرێت كه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن ببنه وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌یی و له‌ناوی ده‌به‌ن.
له لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت كه كاتێك خانه‌كانی فیل تووشی شێرپه‌نجه ده‌بن، به كه‌وتنه‌كاری سیستمی به‌رگری جینی " "LIF6، وه‌ره‌مه‌كان ورده‌ورده بچووكده‌بنه‌وه و نامێنن.
زانایان ئومێده‌وارن ده‌رمانێك بدۆزنه‌وه كه هه‌مان كاریگه‌ری ئه‌و جینه به‌رگریكاره‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی هه‌بێت و له ئاینده‌دا چاره‌سه‌ری نوێی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له مرۆڤه‌كاندا بدۆزنه‌وه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:07:53:17/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 5060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت