كه‌شناسی: ئه‌مشه‌و به‌فر بارین له زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌رده‌وامی ده‌بێت
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ هه‌ینی ناسه‌قامگیری كه‌شه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "ئێستا به‌فر له ناوچه شاخاویه‌كان و باران له هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێم هه‌یه".
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "پێشبینی ده‌كرێت له‌كاته‌كانی شه‌ودا به‌فر بارین له زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بێت".
ئاشكراشیكرد كه "رۆژی هه‌ینی ناسه‌قامگیری كه‌شه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام رێژه‌ی بارینی به‌فر و باران كه‌متر و له ناوچه جیا جیاكان ده‌بێت".
هاوكات خشته‌ی پله‌ی گه‌رمای تۆماركراوی سه‌عات 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی كانوونی دووه‌می 2019ی له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ی كه‌شناسی، له سێ ناوچه‌ی هه‌رێم پله‌كانی گه‌رما گه‌یشته ژێر سفر پله‌ی سه‌دی.
PM:06:24:17/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 18420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت