پله‌ی گه‌رمی تۆماركراوی سه‌عات 3ی دوانیوه‌ڕۆ راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز –
به‌گوێره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له سه‌عات 3ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆدا له قه‌زای پێنجوێن پله‌ی گه‌رما گه‌یشته ژێر سفری سه‌دی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم خشته‌ی پله‌ی گه‌رمای تۆماركراوی سه‌عات 3ی دوانیوه‌ڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی كانوونی دووه‌می 2019ی له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی خشته‌كه له قه‌زای پێنجوێن پله‌ی گه‌رما 1 پله ژێر سفری سه‌دی بووه و له قه‌زای چۆمان و حاجی ئۆمه‌رانیش سفر پله‌ی سه‌دی بووه.
PM:04:00:17/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 3280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت