سبەینێ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوز ـ هەستیار
دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوام ده‌بێت و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 16ی كانوونی دووه‌می 2019، مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێك دابه‌شده‌كرێت.

 
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: سبەینێ  مووچەی مانگی 10ی ساڵی 2018ی فەرمانبەرانی سێ‌ وەزارەت دابەش دەكرێ‌ت.

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "هەریەكە لە وەزارەتەكانی ناوخۆ و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی ئەوقاف رۆژی چوارشه‌ممه‌ مووچە وەردەگرن و دابەشكردنی مووچەش تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە رۆژی یه‌كشه‌ممەی رابردوو ‌6ی کانوونی دووەمی 2019، دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی 2018، دەستپێکردووە تائێستا چەند وەزارەت و دەستەو بەڕێوەبەرایەتییەک مووچەیان وەرگرتووە.


PM:08:37:15/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 24640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو