پارتی و گۆڕان راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە


وێستگە نیوز-

پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان دوای کۆبوونەوەیەکی کورت ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا بە پێویستی دەزانن پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و دوو لیژنەشیان پێکهێناوە بە مەبەستی نوسینەوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم.

دوای ئەوەی کۆبوونەوەیەکی کورتیان ئەنجامدا، پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "ئەمڕۆ 15ی1ی 2019، شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی، لەگەڵ وەفدی دانوستانكاری بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوە".

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە "كۆبونەوەكە لە كەشێكی بەرپرسیارانە‌و بە گیانی كاری هاوبەش ‌و پێكەوەیی لە پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەت لەسەر بنەمای تێگەیشتنی تەواو ‌و وەك".

ڕاگەیەنراوە هاوبەشەکە ئەوەشی تێدایە "هەردوولا لەسەر بنەمای خزمەتگوزاری چاكسازی بنەڕەتی ‌و هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی، بەڕێوەچوو. هەردوولا، كۆكبوون لەسەر بوونی بەرنامەی هاوبەشی لایەنە بەشداربووەكان".

‌لەو ڕاگەیەنراوەدا ئاماژە بەوەشکراوە "بریاردراوە هەردوولا دوو لیژنە دروست بكەن، بۆ یەكخستنی روانگەی بزوتنەوەی گۆڕان ‌و پارتی دیموكراتی كوردستان، لەسەر كارنامەی حكومەت ‌و لیژنەیەك بۆ دانانی پێوەرەكانی چۆنیەتی بەشداریكردن لە حكومەت".

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "هەردوولا جەختیان كردەوە لەوەی، دەبێت پەلە بكرێت ‌و چیدی پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت ‌و رێزگرتن لە ئیرادەی دەنگدەران دوا نەخرێت".



PM:03:20:15/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 2232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو