وەزیری دەرەوەی ئێران بە یاوەریی قوباد تاڵەبانی گەیشتە سلێمانی

‌وەزیری دەرەوەی ئێران و قوباد تاڵەبانی لە کاتی هاتنی بۆ سلێمانی

وێستگە نیوز-

وەزیری دەرەوەی ئێران بە یاوەری قوباد تاڵەبانی گەیشتە سلێمانی و لەلایەن پارێزگاری ئەو شارەوە پێشوازی لێکرا.

دوای ئەوەی لە هەولێر بەشداری کۆنفرانسی بازرگانیی هاوبەشی ئێران و هەرێمی کرد، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە یاوەریی قوباد تاڵەبانی گەیشتە سلێمانی و لەلایەن پارێزگاری سلێمانیەوە پێشوازی لێکرا.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەمان ئەو فڕۆکەیەدا بوو کە وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەولێرەوە سەردانی سلێمانی پێکرد.

ئەو سەردانەی محەمەد جەواز زەریف لە کاتێکدایە ناوبراو پێشتر سەردانی بەغدا و هەولێری کرد و چەند پرسێکی ئابووری و سیاسی لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و حکومەی تاوتوێ کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند "هیچ لایەنێک ناتوانێت سنور بۆ پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان ئێران و هەرێم دابنێت".



PM:03:03:15/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 2040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت