له رووداوێكدا منداڵێكی سێ ساڵان گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوز –
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له كه‌مپی ئاواره‌كانی تازه‌دێ ئۆتۆمبێلێك منداڵێكی كرد به ژێره‌وه و دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه، گیانی له‌ده‌ستدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه "به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كه‌مپی ئاواره‌كانی تازه‌دێ ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری فاڕه منداڵێكی سێ ساڵان به‌ناوی (ئارام مه‌حمود یاسین) ده‌شێلێت".
رائید عه‌لی جه‌مال قدووری ده‌ڵێت: "پاش گه‌یاندنی به‌به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار، منداڵه‌كه گیانی له‌ده‌ست دا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی توێكاری ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لاركراوه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان راشیگه‌یاند كه "به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 24 له‌یاسای هاتووچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه به‌ندكراوه".
PM:02:01:15/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت