پارتی و گۆڕان دوو لیژنەیان پێکهێنا

‌دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

وێستگە نیوز-

پارتی و گۆڕان لە سلێمانی کۆبوونەوە و پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتیان تاوتوێ کرد و بڕیاریاندا دوو لیژنە پێکبهێنن بۆ نوسینەوەی کارنامەی حکومەت.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچێرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی ئەو حزبە سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانیکرد لە سلێمانی.

میدیاکانی گۆڕان ئەوەیان خستوەتەڕوو "لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم تاوتوێکرا و گفتوگۆ لە بارەی نوسینەوەی کارنامەی حکومەت کرا".

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی گۆڕان لە کۆبوونەوکەدا هەردوولا بڕیاریانداوە دوو لیژنە پێکبهێنن بۆ نوسینەوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم.

شاندەکەی گۆڕان کە لەلایەن نێچیرڤان بارزانیەوە سەرۆکایەتیی دەکرا پێکهاتبوو لە "هۆشیار زێباری، هێمن هه‌ورامی، ئازاد به‌رواری، رۆژ نوری شاوه‌یس، عیزه‌دین به‌رواری، جه‌عفه‌ر ئیمنیكی".

ئەو شاندەی بزوتنەوەی گۆڕان کە پێشوازییان لە شاندەکەی پارتی کرد پێکهاتبوون لە "جه‌لال جه‌وهه‌ر، مسته‌فا سه‌ید قادر، ره‌ئوف عوسمان، ئاوات شێخ جه‌ناب، ئاراس وه‌لی‌ و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح".




PM:01:57:15/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 2336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت