ئەو کەسەی دەستدرێژی سێکسی کردبووە سەر منداڵەکەی گەرمیان سزادرا


وێستگە نیوز-

ئاسایشی گەرمیان ڕایگەیاند ئەو کەسەی کە دەستدرێژی سێکسی کردبووە سەر منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ و حەوت مانگ، لەلایەن دادگاوە سزادراوە.


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی گەرمیان رۆژی 14-1-2019 سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەر محەممەد عەباس زەین عابیدەین بە رەگەز عەرەبدا سەپاند.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە سزادراوەکە دەستدرێژی سێکسی کردبووە سەر منداڵێکی کوردی تەمەن دوو ساڵ و حەوت مانگ.

ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایش ئەوەشی تێدایە "ناوبراو بە مادەی 393ی یاسای سزادانی عێراقی سزادراوە.

ئاسایشی گەرمیان ئەوەشی خستوەتەڕوو سزادراوەکە بۆ تەواوکردنی سزاکەی ڕەوانەی چاکسازی گەورانی سلێمانی کراوە.


PM:01:37:15/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 7524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت