به‌وێنه... كارگه‌یه‌كی شیرینی داخرا
وێستگه نیوز -
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌یه‌كی شیرینی داخست و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری پێویستی یاسایی ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌ئه‌نجامی پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی سێ-ی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ركه‌وتوه كارگه‌ی شیرینی عه‌بدولواحید له گه‌ڕه‌كی كانی ئاسكانی شاری سلێمانی پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بووه.
یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ی كه هه‌موو خاوه‌نكارێك مۆڵه‌تی كاركردنی پێده‌درێت، پابه‌ندبونی شوێنی كاركردنه‌كه‌یه‌تی به هه‌ریه‌ك له مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی، ڤێرتێنه‌ری، به‌رگری شارستانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر كه مافی به‌كاربه‌ر ده‌پارێزن، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری پێویست ده‌كرێنه‌وه.
له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوه كارگه‌ی شیرینی عه‌بدولواحید پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی نه‌بووه و ئه‌و ئامێر و ده‌فرانه‌ی بۆ دروستكردنی شیرینییه‌كانی به‌كاری هێناوه زۆربه‌ی ژه‌نگی كردووه، كه مه‌ترسی بۆسه‌رته‌ندروستی ئه‌و مرۆڤانه دروستده‌كات كه ئه‌وجۆره شیرینییه‌ی كارگه‌كه ده‌خۆن.
هه‌روه‌ها له‌شوێنی كاركردنه‌كه‌یدا گرنگی به پاك را‌گرتن نه‌داوه، رۆنی به‌كارهاتووی به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست عه‌مبار و به‌كارهێناوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری شیرینیه‌كانی له‌سه‌ر زه‌وی و به‌بێ بوونی سینی یاخود ده‌فرێك له‌سه‌ركاشی كارگه‌كه‌ی دایناوه.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه كارگه‌ی شیرینی عه‌بدولواحید داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری پێویستی یاسایی ده‌كرێته‌وه.
PM:01:24:15/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 9540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت