وه‌فدی پارتی و گۆڕان لە کۆبوونەوەدان
فۆتۆکان: بڕیار نامیق
وێستگه نیوز –
به‌مه‌به‌ستی وتووێژكردن ده‌رباره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌فدی دانوستكاری پارتی گه‌یشته مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و کۆبوونەوەیان دەستپێکرد.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌فدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، گه‌یشته مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
وه‌فده‌كه‌ی پارتی كه پێكهاتووه له "هۆشیار زێباری، هێمن هه‌ورامی، ئازاد به‌رواری، رۆژ نوری شاوه‌یس، عیزه‌دین به‌رواری، جه‌عفه‌ر ئیمنیكی له‌گه‌ڵ وه‌فدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ وتووێژكردن له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم دەستیان بە کۆبوونەوە کرد.
وه‌فده‌كه‌ی گۆڕان پێكهاتووه له جه‌لال جه‌وهه‌ر، مسته‌فا سه‌ید قادر، ره‌ئوف عوسمان، ئاوات شێخ جه‌ناب، ئاراس وه‌لی و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح.
PM:12:57:15/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت