پۆلیس: دوو دز ده‌ستگیر كران
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند كه دوو كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه كه 13 دزییان له چه‌ند ماڕكێتێكی هه‌ولێر ئه‌نجامداوه و زیاتر له 30 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی دزییان كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند كه "دوای ئه‌وه‌ی ئاگادار كرانه‌وه به‌بوونی شكاندنی چه‌ند ماڕكێتێك له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر و دزینی كه‌لوپه‌لی نێو ماڕكێته‌كان، پۆلیس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی كرده‌وه و ده‌ستكرا به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وورد، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری توانرا ناسنامه‌ی دوو تۆمه‌تبار ئاشكرا بكرێن و له بۆسه‌یه‌كدا ده‌ستگیر بكرێن".
دابان محه‌مه‌د كه‌ریم رێپێدراوی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی رۆژهه‌ڵات له هه‌ولێر رایگه‌یاند كه "تۆمه‌تباران به ناوی (ب.م.ن)ته‌مه‌ن (32)ساڵ، (ئـ.ص.ش)ته‌مه‌ن (29) ساڵ دوای ده‌ستگیركردنیان دانیان نا به ئه‌نجامدانی (13) تاوانی دزی له چه‌ند ماڕكێتێكی نێو شاری هه‌ولێر كه بریتی بوون له بڕێكی زۆر له پاره به نزیكه‌یی (30) سی هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی ده‌خه‌مڵێنرێت و بڕێكی زۆر له كارتی مۆبایل و ئینته‌رنێت".
دابان محه‌مه‌د كه‌ریم ده‌ڵێت: "په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رێكخراو ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كرا و بڕیاریدا به به‌ند كردنی هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌پێی ماده (443) له یاسای سزادانی عیراقی".
PM:12:24:15/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت