نرخی دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ


وێستگه‌ نیوز ـ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15ی كانوونی دووه‌می 2019، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ دیناری عیراقی له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

ره‌وه‌ز ئامانج، له‌ نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: نرخی 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ 120 هه‌زار دیناره‌.

وتیشی: "100 یۆرۆ به‌ 137 هه‌زار و 500 دیناره‌ و 100 پاوه‌ن به‌ 154 هه‌زار دیناره‌".

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ 100 لیره‌ی توركی به‌ 22 هه‌زار دیناره‌ و 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ 10 هه‌زار و 750 دیناره‌.


PM:12:02:15/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 2644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو