وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ مه‌سرور بارزانی: ئاماده‌ی په‌ره‌پێدانی ھه‌موو ھاوكارییه‌كانین
وێستگه نیوز -
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و عیراق بۆ ئێران گرینگه و له‌و پێناوه‌دا ئاماده‌ی په‌ره‌پێدانی ھه‌موو ھاوكارییه‌كانن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ی كانوونی دووه‌می 2019 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له محمه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و وه‌فدی یاوه‌ری كرد و له دیدارێكدا دوا په‌ره‌سه‌ندن و ره‌وشی ناوچه‌كه و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
له دیداره‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی، تیشكی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندی له مێژینه‌ی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و گه‌لانی كۆماری ئیسلامی ئێران و ئاماژه‌ی به دراوسێیه‌تی باش و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان دا له سه‌ر بنه‌مای رێز و ھاوسه‌نگی دوولایه‌نه.
هه‌ر له‌م دیداره‌دا هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستان و په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و پرسه هاوبه‌شه‌كان و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه تاوتوێكرا.
له‌لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ مه‌سرور بارزانی خواست له سه‌رۆكایه‌تیكردنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و باسی له بایه‌خی په‌ره‌پێدان به میكانیزمی په‌یوه‌ندییه‌كان، به‌تایبه‌تی له بواری په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كان له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابووریه‌كانی ئێران و عیراق كرد و رایگه‌یاند، "سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و عیراق بۆ ئێران گرینگه و له‌و پێناوه‌دا ئاماده‌ی په‌ره‌پێدانی ھه‌موو ھاوكارییه‌كانن".
AM:11:51:15/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت