به‌ڤیدیۆ..له‌مه‌ودوا مۆبایلەکەت بنوشتێنه‌وه
وێستگه نیوزـ
كۆمپانیای سامسۆنگ-ی كۆریای باشور واده‌ی خستنه‌بازاڕی ئه‌و مۆدێله نوێیه‌ی مۆبایله زیره‌كه‌كه‌ی راگه‌یاند كه ده‌توانرێت بنوشتێنرێته‌وه.
بڕیاره كۆمپانیای سامسۆنگ له 20ی شوباتی 2019 ئه‌و مۆبایله‌ی بخاته بازاڕه‌كان، واده‌كه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ یادی 10 ساڵه‌ی خستنه‌بازاڕی زنجیره مۆبایلی گه‌لاكسی و كۆمپانیاكه به‌نیازه له‌مساڵدا له هه‌ردوو شاری له‌نده‌ن-ی به‌ریتانیا و سانفرانسیسكۆ-ی ئه‌مریكا دوو بۆنه‌ی جیاجیا به‌و ساڵیاده رێكبخات.
مۆبایله نوشتاوه‌كه‌ی سامسۆنگ هه‌فته‌یه‌ك پێش كۆنگره‌ی جیهانیی بۆ مۆبایل ده‌خرێته بازاڕه‌كانه‌وه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له شاری به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌بچێت.
PM:10:13:14/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت