ئێران و عیراق له‌سه‌ر رێكخستنی جموجوڵه‌ گومرگییه‌كان رێكده‌كه‌ون

‌ده‌سته‌ی گشتیی گومرگی عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

ده‌سته‌ی گشتیی گومرگی عیراق رایگه‌یاند كه‌ دۆسییه‌ی یه‌كخستنی رێوشوێنه‌ گومرگییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌ زاخۆ تا به‌سره‌ بەئەنجام گەیەندراوە، له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانیش له‌سه‌ر رێكخستنی جموجوڵه‌ گومرگییه‌كان رێككه‌وتون.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ سایتی سۆمه‌ریه‌ نیوز ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، ده‌سته‌ی گشتیی گومرگی عیراق رایگه‌یاندوه‌ كه‌ وه‌فدێكی باڵای ئێران سه‌ردانی ده‌سته‌كه‌یانی له‌ به‌غدا كردوه‌ و گفتوگۆی له‌سه‌ر ئاسانكاری بۆ ئاڵوگۆڕكردنی كاڵای نێوان هه‌ردوو وڵات كردوه‌.

وه‌فه‌كه‌ی ئێران به‌ سه‌رۆكایه‌تیی میر ئه‌شره‌فی، به‌ڕٍێوه‌به‌ری گشتیی گومرگیئێران و ئه‌حمه‌دی زاده‌، راوێژكاری باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا و ته‌قی پور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پێوانه‌ و كۆنتڕۆڵكردنی جۆریی ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ مونزر ئه‌سه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی گشتیی گومرگی عیراق كۆبونه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ هه‌ردوو له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی به‌دیلێك بۆ ئه‌و كۆمپانیا بیانییانه‌ رێككه‌وتون كه‌ له‌سه‌ر سنوره‌كان كاری پشكنین بۆ كاڵا ده‌كه‌ن و وه‌فدی ئێرانیش 10 كۆمپانیای وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و بواره‌ پێناساندون كه‌ عیراق ده‌توانێت پشتیان پێ ببه‌ستێت، هاوكات له‌سه‌ر كاراكردنی تیمی له‌ خاڵه‌ گومرگییه‌كان و به‌كارهێنانی ئامێری ئاشكراكردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر رێككه‌وتون و جه‌ختیشیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت كۆنته‌ینه‌ره‌كان له‌كاتی گه‌یشتنیان بۆ عیراق مۆری ئێرانی پێوه‌بێت.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌، یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی وه‌فدی ئێران به‌لایه‌نی عیراقیان گه‌یاندوه‌، كێشه‌ی جیاوازیی باجی گومرگه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی عیراق رایگه‌یاندوه‌ كه‌ دۆسیه‌ی یه‌كخستنی رێوشوێنه‌ گومرگییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌جێگه‌یاندوه‌ به‌دۆرێك كه‌ رێوشوێن و رسوماته‌ گومرگییه‌كان له‌ زاخۆوه‌ تا به‌سره‌ وه‌ك یه‌ك رێكبخرێن.

به‌پێی به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌، لایه‌نی ئێران تاوتوێی له‌ ناجێگیریی رسوماته‌ گومرگییه‌كان كردوه‌ و دواتریش كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ رێككه‌وتنی هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێكهێنانی تمێكی كاركردنی هاوبه‌ش كۆتایی هاتوه‌ تا له‌نزیكه‌وه‌ ئاگایان له‌ ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان بێت.


PM:08:34:14/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو