ئیسرائیل دۆزینه‌وه‌ی تونێلێكی درێژی ژێرزه‌وی راگه‌یاند
وێستگه نیوز -
سوپای ئیسرائیل دۆزینه‌وه‌ی تونێلێكی درێژی ژێرزه‌وی له‌سه‌ر سنووری وڵاتی لوبنان راگه‌یاند.
مانگی رابردوو سوپای ئیسرائیل ده‌ستی به "پرۆسه‌ی قه‌ڵغانی باكوور" كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆڕێكی گه‌وره‌ی تونێله‌كانی حزبوڵا و خاپووركردنیان، كه میلیشیاكان كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گرن بۆ سنوور به‌زاندن و هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و وڵاته.
به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه له دوایین هه‌وڵی له سه‌ر سنووری لوبنان، سوپای ئیسرائیل توانی تونێلێك بدۆزێته‌وه و به‌ر به شه‌ڕێكی دیكه‌ی حزبوڵا بگرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆلۆنێل جۆناتان كۆنریكۆس وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل، وتی: "ئه‌م تۆنێله‌ی دوایی تا ئێستا گه‌وره‌ترینیان بووه، كه درێژییه‌كه‌ی سه‌دان مه‌تر و 55 مه‌تریش قووڵه و له ماڵێكی شاری رامیه له لوبنان ده‌ست پێده‌كات كه 800 مه‌تر له نێو خاكی لوبناندایه و ده‌یان مه‌تریش له خاكی ئیسرائیل ده‌گرێته‌وه".
وتیشی: "ئه‌و تونێله‌ی دۆزیومانه‌ته‌وه پێپلیكان، سیسته‌مێكی رێگای ئاسن و ژماره‌یه‌ك رێگای ده‌ربازبوونی له نێودایه كه رێگا ده‌دات كه‌ره‌سته و ژماره‌یه‌كی زۆری هێز به نێویندا بگوازێته‌وه".
وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شدرا كه "ئه‌م تونێله له‌م رۆژانه‌ی دابێت له ناوده‌بردرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆر تونێل له سنووری لوبنان هه‌ن، به‌ڵام ئێمه به‌و ئامانجه‌ی خۆمان گه‌یشتووین كه خستبوومانه ڕوو. به‌گوێره‌ی زانیاری نهێنی خۆمان، هیچ تونێلێك له نێوان سنوور نه‌ماوه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل".
ئیسرائیل و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایانگه‌یاند كه ئه‌و تونێلانه بڕیاری ئاگربه‌ست پێشێل ده‌كه‌ن كه له 2006 كۆتایی به شه‌ڕێكی ماڵوێرانكارانه‌ی ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنانی هێنا.
PM:11:11:13/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 5952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت