عادل عه‌بدولمه‌هدی: خۆشحاڵم به‌و گفتوگۆیانه‌ی سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تاران ئه‌نجامیداوه‌

‌کۆبونەوەی عادل عەبدولمەهدی و محەمەد جواد زەریف

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی دوپاتكرده‌وه‌ كه‌ سیاسه‌تی به‌غدا بنیادنانی باشترین په‌یوه‌ندییه‌ له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا و خوشحاڵیی خۆشی بەرامبەر ئەو گفتوگۆیانە دەربڕی کە سەرۆک کۆماری عیراق لەکاتی سەردانەکەی بۆ ئێران لەگەڵ بەرپرسانی تاران ئەنجامیداوە.

دوای گه‌یشتنی بۆ عیراق، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران چاوی به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كه‌وت و له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا زه‌ریف رایگه‌یاند كه‌ تاران پشتیوانی له‌ عیراق و حكومه‌ته‌كه‌ی و به‌هێزكردنی سیستمه‌ سیاسی و دیموكراسییه‌كه‌ی ده‌كات.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاسوده‌یی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و گفتوگۆیانه‌ ده‌ربڕی كه‌ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجامیداوه‌ و ئومێدیشی خواستوه‌ ئاڵوگۆڕكردنی سه‌ردانه‌كان ببێته‌هۆی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆمبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رك وه‌زیرانی عیراق جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ سیاسه‌تی عیراق له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ستنی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دراوسێكانیدا بنیادنراوه‌ و چاویشی له‌ داهاتویه‌كی باشتره‌ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و عیراق.


PM:09:57:13/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت