فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای ئیسرائیل هۆشدارییه‌كی توند به قاسم سوله‌یمانی ده‌دات
قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل هۆشدارییه‌كدی توندی ئاراسته‌ی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس-ی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران كرد و وتی: "ئه‌وه‌ی دژمان بوه‌ستێته‌وه، ژیانی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه".
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی ی ئیسرائیل، جه‌نڕاڵ غادی ئیزنكوت، سه‌رۆك ئه‌ركانی ماوه كۆتایی هاتوی سوپای ئیسرائیل پرسیارێكی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری لێكۆڵینه‌وه له به ئامانجكردنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران لێكرا.
له وه‌ڵامدا ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه باڵایه‌ی ئیسرائیل وتی: ئه‌وه‌ی له‌دژمان ره‌فتار بكات، ژیانی خۆی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، نامه‌وێت هه‌ڕه‌شه بكه‌م به‌ڵام ئه‌وه راستییه".
بڕیاره جه‌نڕاڵ جه‌نڕاڵ غادی ئیزنكوت، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل سێشه‌مه‌ی داهاتوو پۆسته‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت له‌و سه‌روبه‌نده‌شدا سه‌باره‌ت به پرسیارێك كه بۆچی تائێستا قاسم سوله‌یمانی له‌ژیاندایه و ئیسرائیل نه‌یكوشتوه، جه‌نڕاڵی ناوبراو وتی: "خۆی ئه‌مه پرسیاره‌یه‌كه"، جه‌نڕاڵ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی وت و به راوه‌شاندنی شانی وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌وه ته‌واوكرد كه ره‌نگه مانه‌وه‌ی قاسم سلێمانی له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌و نه‌وه‌ستابێت.
جه‌نڕاڵ ئیزنكوت راشیگه‌یاند كه ئێران گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر ئیسرائیله، به‌ڵام به‌وته‌ی ناوبراو به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ته‌لئه‌بیب له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له‌دژی تاران به‌رپای كردوه، ئێستا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه كه‌مبونه‌وه‌و وتی: "ئه‌مڕۆ ئیسرائیل زیاتر پارێزراوه له‌چاو چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه من له پۆسته‌كه‌مدا نه‌بووم".
PM:08:20:13/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 3752
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت