حاكمی دوبه‌ی نهێنیی چاوپێکەوتنەکانی له‌گه‌ڵ سه‌دام و ئه‌سه‌د و قه‌زافی ئاشکرا دەکات
بەشار ئەسەد و محەمەد بن را‌شد و موعەمەر قەزافی و سەدام حسێن
وێستگه نیوزـ
له كتێبه نوێیه‌كه‌یدا جێگری میری ئیمارات و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته و حاكمی دوبه‌ی، نهێنیی ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ی ئاشكراكرد كه پێشتر له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن و به‌شار ئه‌سه‌د و موعه‌مه‌ر قه‌زافی سازیكردوه.
له به‌شێكی كتێبه‌كه‌یدا كه بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه 14ی كانونی دووه‌می 2019 به‌ناوی "چیرۆكی من..50 چیرۆك له 50 ساڵدا" بكه‌وێته بازاڕه‌وه، محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتوم، جێگری میری ئیمارات و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته و حاكمی نوسیویه‌تی: "پێش ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵی باوكم فێری كردم چۆن له بیاباندا بژیم، به خۆشی و ناخۆشییه‌كانییه‌وه به گورگ و ئاسكه‌كانییه‌وه، به سەرما و گه‌رماكه‌یه‌وه، دوای تەمەنی هه‌شت ساڵیش، باوكم فێری كردم چۆن له‌ناو شاردا له‌گه‌ڵ مرۆڤدا بژیم..ئای لە دڵرەقیی مرۆف و لە جوانیی بیابان".
محەمەد بن را‌شد و سەدام حسێن
محه‌مه‌د بن را‌شد ئاشكرایكردوه كه پێش ده‌ستكردن به پرۆسه‌ی رزگاركردنی عیراق، چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی نهێنیی له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی له‌سێداره‌دراوی رژێمی به‌عسی پێشوو ئه‌نجامداوه، ئاشكراشیكردوه كه له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ئه‌وه‌ی خستوه‌ته به‌رده‌م سه‌دام حسێن كه واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێ و بچێته دوبه‌ی بژی، به‌ڵام سه‌دام پێی وتوه: "ده‌مه‌وێت عیراق رزگار بكه‌م نه‌ك خۆم".
محەمەد بن را‌شد و بەشار ئەسەد
حاكمی دوبه‌ی باس له چاوپێكه‌وتنێكی خۆی و به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی ئێستای رژێمی سوریا ده‌كات له ساڵی 1999 و ئه‌وكاته‌ی كه به‌شار هێشتا نه‌ببوو به سه‌رۆك، بۆیه‌كه‌مجار سه‌باره‌ت به نهێنیی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه بن را‌شد ده‌ڵێت: "دوور له ره‌سمیات و پڕۆتۆكۆل پێكه‌وه به ئۆتۆمبیل چوین بۆ پیاسه، ئه‌مه‌شم بۆ بەشاری گەنج كرد به سوپرایز چونكه پێشتر پێم نه‌وتبوو پیاسه‌یه‌كی له‌وجۆره ده‌كه‌ین."
ده‌شڵێت: "هێشتا هیوام هه‌یه گه‌لی سوریا كه توانی 40 شارستانیه‌ت له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی بنیاد بنێت، بتوانێت ئه‌مجاره شارستانیه‌تێكی نوێ بنیادبنێته‌وه".
محەمەد بن را‌شد و قەزافی
هه‌رله‌و كتێبه‌یدا، بن را‌شد باس له سه‌ردانێكی مێژوویی خۆی ده‌كات كه بۆ لیبیا و له‌سه‌ر بانگهێشتی موعه‌مه‌ر قه‌زافی، سه‌رۆكی كوژراوی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامیدابوو بۆ ئه‌وه‌ی داوامان لێ بكات شارێكی وه‌ك دوبه‌ی بۆ بنیاد بنێین.
له یه‌كێك له چیرۆكه سه‌رنڕاكێشه‌كانی دیكه‌دا حاكمی دوبه‌ی سه‌باره‌ت به قه‌زافی ده‌ڵێت: "قه‌زافی گۆڕانكاریی نه‌ده‌ویست، به‌ڵكو هیوای بۆ گۆڕانكاری ده‌خواست، گۆڕانكاری پێویستی به وتار نییه، به‌ڵكو پێویستی به به‌ده‌ستهێنانه، گۆرانكاری پێویستی به ژینگه‌یه‌كی راسته‌قینه هه‌یه و ته‌نها گه‌ل ده‌توانێت گۆڕانكاری به‌ره‌و باشتر بكات."
ده‌شڵێت: گه‌لی لیبیا زانا و به‌هره‌دار و بازرگان و توێژه‌ر و پزیشك و ئه‌ندازیاری تێدایه، ئه‌وان ته‌نها پێویستیان به ژینگه‌یه‌كی له‌باره بۆ به‌گه‌ڕخستنی تواناكانیان و ئه‌نجامدانی گۆڕانكارییه‌كی ئه‌رێنی.
كتێبی "چیرۆكه‌كه‌م"ی محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتوم، گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی شه‌خسیی حاكمی دوبه‌یه له چوارچێوه‌یه‌كی مێژوویی و مرۆیی‌دا، ئال مەکتوم خوێنه‌رانی به وێستگه‌كانی گه‌شتی 50 ساڵه‌ی ژیان و كار و به‌رپرسیارییه‌تییه‌كانی خۆی ده‌ناسێنێت كه باس له بنیادنانی هەم شه‌خسی خۆی و هەم بنیادنانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌شی ده‌كات.
PM:05:40:13/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 13884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت