وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته‌ به‌غدا

‌محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وەزیری دەرەوەی ئێران-ئەرشیف

وێستگه‌ نیوزـ

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13ی كانونی دووه‌می 2019، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غدا.

پێشتر باڵوێزخانەی ئێران لە عیراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌ "ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی کانونی دووەمی 2019 محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عیراق دەکات."

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "محەمەد جەواد زەریف چاوی بە هاوتا عیراقیەکەی دەکەوێت و دواتر لە ڕۆژی دوشەممەدا کۆمەڵێک دیداری دیكه‌ ئەنجامدەدات".

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە سبەی دووشەممە زەریف لەگەڵ هەریەک لە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عیراق دەکەوێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەی باڵیۆزخانەی ئێراندا هاتووە كه‌ ڕۆژی سێشەممە 15ی كانونی دووه‌م ناوبراو سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هه‌رێم کۆدەبێتەوە.

لە چەند ڕۆژی پێشوودا بیژەن زەنگەنە، وەزیری وزه‌ی ئێران سەردانی عیراقی کرد و لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دارایی عیراق و چەند بەرپرسێکی دیكه‌ کۆبوەوە.


PM:03:46:13/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت