وه‌زیری كاری عیراق: 17%ی عیراقییه‌كان هه‌ژارن و به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێن

‌وێنە..هاوڵاتیانی هەژاری عیراق-گێتی

وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی عیراق ئاشكرایكرد كه‌ 17%ی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراق هه‌ژار و كه‌مئه‌ندام و به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێن.

دوای كۆبونه‌وه‌ی لگه‌ڵ ئینستار جبوری، خانمه‌ په‌رله‌مانتاری عیراق، باسم عه‌بدولزه‌مان، وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی عیراق رایگه‌یاند 17%ی خه‌ڵكی عیراق یان هه‌ژارن یان كه‌مئه‌ندامن یان له‌وانه‌ن كه‌ به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێن.

وتیشی: ئاستی گوزه‌ران له‌ شه‌ش پارێزگای عیراق زۆر نزمه‌ و ئه‌و پارێزگایانه‌ پێویستیان به‌ به‌رنامه‌ و پلانی كۆمه‌ڵایه‌تیی نوێ هه‌یه‌، پێشبینیشی كردوه‌ به‌هۆی بونی خێزانێكی زۆر كه‌ له‌خوار هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ن، فشارێكی زۆر له‌ماوه‌ی داهاتودا له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه‌یان دروست ببێت.

به‌وته‌ی وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، نزیكه‌ی 450 هه‌زار خێزانی  هه‌ژار كه‌ توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان بۆ كراوه‌، چاوه‌ڕوانی ته‌رخانكردنی بودجه‌ن بۆ وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی تا موچه‌ی چاودێریی خێزانیان بۆ ببڕدرێته‌وه‌.

ئه‌و توێژانه‌ی موچه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه‌ بریتین له‌: بێوه‌ژن و كه‌مئه‌ندام و هه‌ژار و ئه‌و ژنانه‌ی له‌ هاوسه‌ره‌كانیان جیابونه‌ته‌وه‌، موچه‌كه‌شیان له‌لایه‌ن لقه‌كانی بانكی رافیده‌ین و فه‌رانگه‌كانی حكومه‌ت له‌ پارێزگاكانی عیراق خه‌رج ده‌كرێت.


PM:03:41:13/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو