ئەردۆغان: توانا سەربازیەکانمان زیاد دەکەین
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان
وێستگە نیوز-
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند پەرە بە پیشەسازیەکانیان دەدەن و توانای سەربازییان زیاتر دەکەن و هاریکاری تورکیا و قەتەر بەردەوام دەبێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا لە مەراسیمێکی جەماوەرییدا ڕایگەیاند "له‌مه‌ودوا هه‌ر له پیشه‌سازی به‌رگرییه‌وه تا بازرگانی له گه‌شت و گوزاره‌وه تا وزه، به‌هێزبوونی هاریكاری توركیا قه‌ته‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد "كاتێك ئێمه ده‌ستبه‌كاربووین، توانای پیشه‌سازیی سه‌ربازیمان له‌سه‌دا 20 بوو، ئێستا گه‌یشتووه‌ته سه‌دا 68 بەڵام ئەوە به‌س نییه و زیاتری ده‌كه‌ین".
ناوبراو وتیشی "با سه‌رله‌نوێ قۆناغی چاندنی خه‌شخاش ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه. چونكه خه‌شخاش له چه‌ندین بواردا گرنگیی زۆری هه‌یه. ئێستاش ئه‌م قۆناغه ده‌ست پێ ده‌كه‌ینه‌وه".
PM:02:56:13/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت