واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق دیاریكرا


وێستگه‌ نیوز ـ
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراقی دیاریكرد كه‌  رۆژی 16ی تشرینی دووه‌می 2019 دیاریكراوه‌.


حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند،"كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رۆژی 16ی تشرینی دووه‌می 2019ی وه‌ك واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراقی دیاریكردوه‌".

وتیشی‌: "كۆمسیۆن داوایان له‌حكومه‌تی عیراق كردوه‌، له‌ئێستاوه‌ پێداویستی و رێوشوێنه‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ دابین بكه‌ن".

هاوكات ریاز به‌دران، سه‌رۆكی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌یامێكی‌ ئاراسته‌ی‌ په‌رله‌مان كردوه‌و وتویه‌تی‌: "هه‌رچه‌نده‌ كۆمسیۆن ئه‌و واده‌یه‌ به‌گونجاو ده‌زانێت، به‌ڵام دواجار بڕیاری كۆتایی لای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌".

جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌، "پێویسته‌ په‌رله‌مان به‌زووترینكات تاووتوێی ئه‌و واده‌یه‌ بكه‌ن كه‌ كۆمسیۆن دیاریكردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بكرێت به‌یاساو ده‌ست به‌ڕێكاره‌كانمان بكه‌ین".

هــ. ر


PM:01:54:13/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 3040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو