هه‌وڵ ده‌درێت به‌غدا پابه‌ندی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بكرێت


وێستگه‌ نیوز ـ

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، له‌ گفتوگۆی لیژنه‌ی دارایی له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری نه‌وتی عیراق وتوویه‌تی هه‌رێم رۆژانه‌ 420 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت و ئه‌ندامه‌ عه‌ره‌به‌كانی لیژنه‌كه‌ش وتوویانه‌ ده‌بێت هه‌رێم ئه‌و بڕه‌ راده‌ستی به‌غدا بكات نه‌ك 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت.


هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:
دوێنێ شەممە وەزیری نەوت بانگهیشتی لیژنەکەدان کرا بوو، لەوێ رایگەیاندك هەرێم رۆژانە نزیکەی 420 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت.

وتیشی: "ئەمڕۆ یەكشەممە لە کاتی گفتوگۆی ماددەی 10 کە تایبەتە بە هەرێم، بە شێک لەپەرلەمانتاران وتیان دەبێت ئەو ژمارەیەی کە وەزیری نەوت وتویەتی کە 420 هەزارە بکرێتە ماڵ لەسەر هەرێم نەک 250 هەزار وەک ئەوەی لە بودجەی 2019 دا هاتووە".

هۆشیار عه‌بدوڵا كه‌له‌ هه‌مانكاتدا له‌ فراكسیۆنی گۆڕانه‌ وتی: "رەخنەی زۆریان لە بڕگەی ج هەبوو، بەوەی کاتێک هەرێم ئیلتیزام نەکات چۆن مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە  بدرێت، پێیان وابوو ئەو برگەیە وادەکات هەرێم ئیلتیزام نەکات".

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "ئێمە بە روونی پێمان وتن هەر برگەیەک زیاد دەکەن بۆ ئەوەی هەریم ئیلتیزام بکات ئاساییە، بەڵام مەعقول نیە و قبوڵیشی ناکەین حکومەتی ئیتیحادی تاکە وەرەقەی فشاری بریتی بێت لە مووچەی فەرمانبەران، دەبێت مووچەی فەرمانبەران دوور بێت لەو کێشەیە، ئیدی حکومەتی ئیتیحادی چۆن هەرێم پابەند دەکات ئاساییە، لەو روەوە تێگەییشتن هەیە بەوەی مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە دور بگیرێت، بەڵام لەرێگەی بەند و مادەی ترەوە هەرێم ناچار و پابەند بکرێت نەوت بداتە سۆمۆ".

هــ. ر


PM:01:39:13/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو