خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ راگه‌یه‌ندرا

‌دابەشکردنی مووچە دەستیپێکردەوە

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2018، كرده‌وه‌ و بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئه‌م شوێنانه‌ وه‌ریده‌گرن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13ی كانوونی دووه‌می 2019، مووچه‌ی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانەسیاسیەکان و ئەنجومەنی دادوەری دابه‌شده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: "سبه‌ینێ دووشەممە 14ی كانوونی دووه‌می 2019،  مووچەی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی دابه‌ش ده‌كرێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە رۆژی یه‌كشه‌ممەی رابردوو ‌6ی کانوونی دووەمی 2019، دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی 2018، دەستپێکردووە تائێستا وەزارەتەکانی پێشمەرگە و پەروەردە و دارایی مووچەیان وەرگرتوە.


AM:11:27:13/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 17200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو