فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌نبار كوژرانی پێنج سه‌ركرده‌ی داعشی راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند كه له گورزێكی ئاسمانی‌دا، پێنج له سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی داعش كوژراون.
فه‌رمانده‌یی ناوبراو له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه له‌كاتی پشكنینی ئاسمانیی بۆ دۆڵی جه‌به‌لات له بیابانی خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار، تێبینیی ئۆتۆمبیلێكی جۆری پیك ئاب كراوه كه پێنج چه‌كداری تێدا بووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، ئۆتۆمبیله‌كه جگه‌له‌و چه‌كدارانه، چه‌ك و سوته‌مه‌نیی تێدابووه و دواتر به فه‌رمانی لیوا روكن، مه‌حمود خه‌ڵه‌ف عه‌بدولعه‌زیز فه‌لاحی، فه‌رمانده‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌نبار گورزێكی ئاسمانی له‌و گروپه چه‌كداره وه‌شێنراوه و هه‌رپێنجیان كوژراون.
به‌یاننامه‌كه باسی له‌وه‌شكردوه كه فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ییه‌كه داوای له فڕۆكه‌وانه‌كه كردوه له ئۆتۆمبیله‌كه نزیك ببێته‌وه و شه‌ڕێكی خێرا له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كان رویداوه و سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی ناو ئۆتۆمبیله‌كه كوژراون.
PM:11:58:12/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت