به‌ڤیدیۆ..له‌سه‌ر باوه‌شێك كچێك له زانكۆ ده‌ركرا
وێستگه نیوزـ
دوای ئه‌وه‌ی له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كوڕێك داوای هاوسه‌رگیریی له كچێك كرد و باوه‌شی پیاكرد، زانكۆی ئه‌زهه‌ر له میسر كچه خوێندكاره‌كه‌ی به‌یه‌كجاری له زانكۆ ده‌ركرد.
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه كه تیایدا خوێندكارێك له‌ناو حه‌ره‌می زانكۆ و له‌به‌رده‌م كافتریای زانكۆدا كچێك ده‌كاته باوه‌ش، كچه‌كه چاوی داخستووه و هاوڕێكانیشی به‌ره‌و رووی كوڕه‌كه ده‌یبه‌ن، ئه‌ویش له‌سه‌ر چۆك به چه‌پكه گوڵێكه‌وه داده‌نیشێ و داوای هاوسه‌رگیریی لێ ده‌كات.
له‌نێو چه‌پڵه‌ڕێزانی خوێندكارانی دیكه‌دا، كوڕه‌كه كچه‌كه‌ی كردوه‌ته باوه‌ش و ئه‌مه‌ش بووه‌ته كێشه له‌لای سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی ئه‌زهه‌ر و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ كچه‌كه كردوه.
كوڕه‌كه به‌ناوی مه‌حمود خوێندكاری كۆلێژی مافه و كچه‌كه‌ش به‌ناوی ئیسرا له به‌شی زمانی عه‌ره‌بیی زانكۆی ئه‌زهه‌ر لقی مه‌نسوره ده‌خوێنێت.
له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه، محه‌مه‌د مه‌حریساوی، سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌زهه‌ر رایگه‌یاندوه كه ئه‌نجومه‌نی ته‌مبێكردنی تایبه‌ت به‌و كچه خوێندكاره، دوای ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان بڕیاری ده‌ركردنی كچه‌كه‌ی له زانكۆ داوه.
سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌زهه‌ر وتویه‌تی: ئه‌وه‌ی ئه‌و كچه خوێندكاره كردویه‌تی "ده‌رچونه له هه‌موو به‌هایه‌كی ئه‌زهه‌ر و كۆمه‌ڵگه و زانكۆ".
بۆ پشتیوانیكردن له كچه خوێندكاره‌كه‌ش، چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاشتاگێكیان به‌ناوی "خۆشه‌ویستی تاوان نییه" ده‌ستپێكردوه و تیایدا به‌توندی ره‌خنه‌یان له بڕیاره‌كه‌ی ئیداره‌ی زانكۆی ئه‌زهه‌ر گرتوه.
PM:11:40:12/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 8812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت