به‌غدا.. له هێرشێكی چه‌كداریدا كه‌سێك كوژرا
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی به‌غدا رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشێكی چه‌كدارییه‌وه كه‌سێك له باشوری خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا كوژراوه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ی به‌غدا رایگه‌یاندوه كه له‌ناوچه‌ی پردی دیاله‌ی كۆن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو به چه‌كی بێده‌نگ ته‌قه‌یان له هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی كردوه و ده‌ستبه‌جێ كوشتویانه.
هه‌رچه‌نده به‌غدا-ی پایته‌خت ماوه‌یه‌كه نمیچه ئارامی به‌خۆوه ده‌بینێت، به‌ڵام ناوبه‌ناو روداوی ئه‌منی و ته‌قینه‌وه و كوشتنی هاوڵاتیان روو ده‌ده‌ن.
هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌غداش ناوبه‌ناو ته‌رمی نه‌ناسراو له ناوچه جیاجیاكانی پایته‌خت ده‌دۆزنه‌وه.
PM:11:12:12/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت