به‌ڤیدیۆ..شه‌ڕێكی خوێناوی له شه‌قامێكی سعودیه
دیمەنێک لە شەڕەکە
وێستگه نیوزـ
له گه‌ڕه‌كی حه‌مدانییه‌ی شاری جده، شه‌ڕێكی به‌كۆمه‌ڵی خوێناوی به به‌كارهێنانی چوقۆ و ئامێری كوشنده رویدا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژرا و سیانی دیكه‌ش برینداربون.
روداوه‌كه له شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه به‌به‌شداریی 15 كه‌س رویداوه و وه‌ك لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ریانخستوه، هۆكاره‌كه‌ی كێشه‌ی شه‌خسی بووه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌شدا وێڕای گه‌له‌كۆمه‌ی چه‌ند كه‌سێك له یه‌كێك و لێدانی به‌توندی، ده‌نگی ته‌قه‌ش ده‌بیسترێت، پۆلیسی سعودیشه رایگه‌یاندوه كه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه كردوه بۆ دیاریكردنی هۆكاره‌كه‌ی و ئاشكراكردنی سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی له‌و شه‌ڕه خوێناوییه تێوه‌گلاون.
PM:10:43:12/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 19804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت