ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌با بۆ لێپێچینه‌وه بانگهێشت ده‌كات
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی پۆستێكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی نوسراوێكی فه‌رمیی بۆ بانگهێشتكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای سلێمانی ده‌ركردوه و داوای لێده‌كات كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له هۆڵی ئه‌نجومه‌نی ئاماده بێت.
نوسراوه‌كه به واژوی، بەرزان محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ده‌ركراوه و تیایدا ناوبراو داوای بانگهێشتی سالار حیسامه‌دین، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی کردووە تا لە ڕۆژی چوارشه‌ممه، ١٦ی کانوونی دووەمی 2019، کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی ئەنجومەنی پارێزگا ئاماده بێت.
له نوسراوه‌كه‌دا باس له هۆكاری بانگهێشتكردنه‌كه كراوه و تیایدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هۆکاره‌كه‌ی بۆ ئەو وتانە گەڕاندوه‌ته‌وه کە لە سالار حیسامەدینی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك له‌سه‌ر ئەنجومەنی پارێزگا نوسیویەتی.
سالار حیسامەدین، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک لە وەڵامی ڕزگار حەمە نوری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەبارەت بە دانانی جۆزەی 20 ئەمپێری بۆ ماڵان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی، "پڕۆژەی دانانی جۆزە لە ئەنجومەنی پارێزگاکەی کاک ڕزگارەوە بە نوسراوی فەرمی کۆنوسی جێبەجێنەکردنی کارەکەیان ئەنجامدا بە چەند مەرجێکی کۆنکرێتی."
لە بەشێکی تری ڕوونکردنەوەکەیدا سالار حیسامەدین وتویه‌تی، "ئەوکات چەند ئەندامێکی ئەنجومەن بۆ موزایەدەی سیاسی کەوتنە تانەلێدان و سەرئێشە دروستکردن بۆ پرۆژەکە و جوڵاندنی ڕاگەیاندنەکان و خەڵک دژی ئەم کارە، بەوەش پڕۆژەکە ئامانجە گشتگیرییەکەی خۆی لەدەستدا و ئەوکات جیبەجێنەکرا، بۆیە ئەوکات وەک پرۆژەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبا ئەنجامنەدرا، بەڵام لەسەر داوای ناوچەکان و یەکە ئیدارییەکان خۆیان کاریان بۆ کرد لەو ناوچانەی کە ئێستا جۆزەیان ھەیە."
ده‌شڵێت: "چاوەڕێی پرۆژەی پێوەری زیرەکن کە ھەمان کار دەکات و لە ئێستا لە ھەنگاوەکانی سەرەتایی پرۆژەکەن، ئەو ناوچانەی جۆزەیان نییە سەرەتا پرۆژەی پێوەری زیرەک لەوانەوە دەستپێدەکەن."
PM:09:32:12/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت