هه‌یفا و به‌س
وێستگه نیوزـ
بۆ به‌رنامه‌كه‌ی شه‌وی هه‌ینیی رابردوو له‌گه‌ڵ هه‌یفا وه‌هبی، خانمه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری لوبنانی، كه‌ناڵی LBCIی لوبنانی سه‌رنجی سه‌دان هه‌زار كه‌سی بۆ شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌ی راكێشا.
شه‌وی هه‌ینی 11ی كانونی دووه‌می 2019، هه‌یفا وه‌هبی له ئه‌ڵقه‌ی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی La Haifa وبس له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵی LBCI ده‌ركه‌وت و ئه‌و بابه‌تانه‌ی تیایدا باسكرا له به‌یروت-ی پایته‌ختی لوبنان و زۆربه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌ب، چووه لوتكه.
هه‌یفا كه له‌ناو عه‌ره‌بدا به "ئه‌ستێره‌ی ملیۆنان" ناسراوه، له به‌رنامه‌كه‌دا باسی له ژیانی ئاسایی رۆژانه‌ی خۆی و چه‌ند پرسێكی دیكه كرد كه په‌یوه‌ستن به‌كاره هونه‌رییه‌كانی.
هه‌ربه‌هۆی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌شه‌وه فیلته‌رێك له تۆڕی سناپ چات به وێنه‌ی هه‌یفا و به ناونیشانی به‌رنامه‌كه بڵاوكرایه‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد هه‌زاران له هه‌وادارانیشی وێنه‌ی خۆیان به‌و فلته‌ره‌ی هه‌یفا و چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ڤیدیۆیی له به‌رنامه‌كه بڵاوكرده‌وه.
PM:08:44:12/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 65752
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت