‌‌نرخی‌ تمه‌ن له‌ كاتی‌ داخستنی‌ بازاڕ

وێستگه‌ نیوز ـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12ی كانونی‌‌ دووه‌می 2019، له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به‌ تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ بوون.


ره‌وه‌ز ئامانج له‌ نوسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ‌ كه‌ له‌كاتی داخستنی بازاڕ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه‌ كراوه‌، 1 ملیۆن و 148 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.

وتیشی: "100 هه‌زار تمه‌ن ‌به‌ 10 هه‌زار و 450 دیناری عیراقی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 هه‌زار تمه‌ن به‌رانبه‌ر به‌ 11 هه‌زار دینار بوو.


PM:05:03:12/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 11276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت