فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ: له حاڵه‌تی جێبه‌جێنه‌كردنی بودجه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه ناكرێت فه‌رمانبه‌ران سزا بدرێن
فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ
وێستگه نیوز –
فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه بودجه یاسایه و پێویسته هه‌مووان پێوی پابه‌ند بن و له حاڵه‌تی جێبه‌جێنه‌كردنی ماده‌یه‌ك له ماده‌كانی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ناكرێت گه‌لی كوردستان به بڕینی بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه سزا بدرێت.
له نووسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق تێبینییه‌كانی له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019ی عیراق ئاراسته‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردووه.
له نووسراوه‌كه‌دا فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاندووه كه له پرۆژه‌یاسای بوجه‌دا ناوی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه نه‌براوه، كه به‌پێی چوارچێوه یاساییه كارپێكراوه‌كان له عیراق بووه به پارێزگا.
فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێت: "له پرۆژه‌یاساكه‌دا مافه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه پشتگوێ خراوه، كه به‌شێكه له دامه‌زراوه‌ی به‌رگری عیراق و رۆڵی پاڵه‌وانانه‌ی هه‌بووه له شه‌ڕه‌كانی ئازادكردنی شاره داگیركراوه‌كانی ژێرده‌ستی داعش".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "بودجه یاسایه‌كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ندی ده‌كات بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ندبن به جێبه‌جێكردنی ماده‌كانی بودجه‌وه".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه " هیچ لایه‌نێك مافی ئه‌وه‌ی نییه ماده‌كانی ئه‌و یاسایه پێشێل بكات، ئیتر حكومه‌تی فیدڕاڵی بێت یان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ده‌شڵێت: "له حاڵه‌تی جێبه‌جێنه‌كردنی ماده‌یه‌ك له ماده‌كانی بودجه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ناكرێت گه‌لی كوردستان به بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سزا بدرێت".
PM:04:39:12/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت