ژماره‌یه‌ك رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بۆ ده‌سه‌ڵات: ھه‌ڵمه‌تی ده‌سبه‌سه‌ركردن راگرن
وێستگه نیوز -
ژماره‌یه‌ك رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئیدانه‌ی ده‌سبه‌سه‌ركردنی لایه‌نگرانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كوردستان و كادێره دیاره‌كانیان له سلێمانی ده‌كه‌ن و داوای ده‌سبه‌جێ ئازادكردنی ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌كان ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، 11 رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كه ناوه‌كانیان له خواره‌وه هاتووه، رایانگه‌یاند كه "ماوه‌یه‌كه ھه‌ڵمه‌تێكی فراوانی ده‌سبه‌سه‌ركردنی لایه‌نگرانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كوردستان و كادێره دیاره‌كانیان له پارێزگای سلێمانی ھه‌رێمی كوردستان چالاكانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
ئه‌و رێكخراوانه ده‌ڵێن: "لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ھه‌موو جۆره چالاكییه‌كی ئه‌وان و بۆ پشتیوانی ئه‌وان قه‌ده‌غه‌كردوه، وه‌ك گردبوونه‌وه و خۆپیشاندان و تا كار گه‌یشته داخستنی ھۆڵێ سینما سالم كه نیازی نمایشی فلمێكی ھه‌بوو له‌سه‌ر تیرۆركردنی كادێره‌كانی PKK له پاریس".
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه "رۆژی ھه‌ینیش له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كی تری مه‌ده‌نی ده‌یان كادیر و لایه‌نگری ته‌ڤه‌گه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركران، ھه‌ندێكیان ئازادكران و ئه‌وانی تر جارێ ده‌سبه‌سه‌رن".
ئه‌و رێكخراوانه ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌م ره‌فتارانه‌ی ھێزه ئه‌منییه‌كان له كاتێكدایه كه ته‌ڤگه‌ری ئازادی به پێی یاسا كارپێكراوه‌كانی عیراق رێگه پێدراوه و ئه‌ندامێكیان له‌ناو په‌رله‌مانی عیراق ھه‌یه".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "ئێمه ئه‌و رێكخراوانه‌یه له خواره‌وه ناومان ھاتووه به توندی ھه‌موو ئه‌م ره‌فتارانه ئیدانه ده‌كه‌ین و داوای ده‌سبه‌جێ ئازادكردنی ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌كان ده‌كه‌ین".
- سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRD
- سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان
- رێكخراوی دابین بۆ گه‌شه‌پێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ
- ڕێكخراوی ھه‌ڵوێست
- رێكخراوی ھاریكاری یاسایی ژنان WOLA
- رێكخراوی ئاران بۆ په‌ره‌پێدانی لتوری مه‌ده‌نی
- سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوانی
- ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان
- ماڵی سه‌ركه‌وتن
- ناوه‌ندی نیشتیمانی بۆمافی مرۆڤ
- رێكخراوی كوردستان بۆ ھه‌مووان
PM:04:03:12/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت