منداڵه‌كه و ژمارەیەک ژنی دەستگیرکراوی دوێنێی سلێمانی ئازادكران
وێستگه نیوز –
له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه منداڵه سێ ساڵه‌كه و نۆ ژنی دیكه له ده‌ستگیركراوه‌كانی شاری سلێمانی له‌نێویاندا تارا حسێن، وته‌بێژی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی ئازادكران.
ئاژانسی رۆژنیوز بڵاویكرده‌وه كه كه‌مێك پێش ئێستا فه‌رهاد محه‌مه‌د، منداڵه سێ ساڵه‌كه و نۆ ژنی دیكه له ده‌ستگیركراوانی دوێنێی سه‌كۆی ئازادیی شاری سلێمانی، ئازاد كران.
تارا حسێن، وته‌بێژی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی له‌وباره‌وه وتی: "ئه‌و ژنانه له‌دوێنێوه له ئاسایشی سلێمانی راگیرابوون و مانیان له خورادن و خواردنه‌وه گرتووه و كه‌مێك پیش ئێستا ئازاد كران".
دوێنێ هه‌ینی 11ی كانوونی دووه‌م، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی ویستیان له سه‌كۆی ئازادی ناو پاركی ئازادی فیلمێكی تایبه‌ت به ژیان و خه‌باتی ساكینه جانسز نمایش بكه‌ن، هێزه‌كه‌ی ئاسایش رێگریانكرد و 52 كه‌سی لێ ده‌ستگیركردن كه له نێویاندا تارا حسێنی وته‌بێژی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و هاوسه‌رۆكانی ته‌ڤگه‌ری تێدابوو.
PM:03:46:12/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت